پێشوازیکردن لە شاندێکی بەریتانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست و ڕادەستکردنەوەی فڕۆکەوانە ئینگلیزەکان لەڕێکەوتی 1926

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٢٩، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک پێشوازیکردن لە شاندێکی بەریتانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
386565.jpg

پێشوازیکردن لە شاندێکی بەریتانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست و ڕادەستکردنەوەی فڕۆکەوانەکانی ئینگلیز لەڕێکەوتی 31-05-1926.

شاندێکی بەریتانی کە پێکهاتبوون لە کاپتن لاین مێجەر پووڤەر و هاوڕێکانیان بەمەبەستی گفتوگۆ دانوستاندن لەگەڵ شێخ محمود و سەرکردایەتی شۆڕش لەدەڤەری پێنجوێن کۆدەبنەوە بەمەبەستی پێشوازیکردنی شاندەکە

بە نوێنەرایەتی شێخ محمود هەریەک لەفەرماندەی سەربازی

ماجید مستەفا و مامۆستا ئەحمەد خواجە و شێخ بابا علی شێخ محمود ڕاسپێردرابوون بۆ پێشوازیکردنیان پاشانیش لەگەڵ شێخ محموددا کۆبوونەوە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەهەلومەرجی سیاسی و هەڵوێستی ئینگلیز سەبارەت مافی چارەنووسی کورد گفتوگۆی لەبارەوەکراو پاشانیش لەسەر بەندو بنەماکانی ئەو ڕێکەوتنەی نێوانیان بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد ئەم کۆبوونەوەیە بوە.

سەرەتای ئاسایی کردنەوەی بارو دۆخەکەو ڕاگرتنی شەڕو پێکدادان لەنێوان هەردوولادا لەودیدارەدا هەردوو فڕۆکەوانە دیلەکەش ڕادەستی شاندەکە کرانەوە.

تێبینی : وێنەکە لەڕاستەوە

3_کاپتن لاین

4_بابا عەلی شێخ محمود

5_ماجید مستەفا

6_مێجەر پووڤەر

7_ مامۆستا ئەحمەد خواجە


سەرچاوە: یاداشتەکانی شێخ لەتیفی حەفید ئەلبوومی وێنەکانی شێخ محمود سدیق ساڵح