داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

پێشوازیکردن لە شاندێکی بەریتانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست و ڕادەستکردنەوەی فڕۆکەوانەکانی ئینگلیز لەڕێکەوتی 1926

386565.jpg

پێشوازیکردن لە شاندێکی بەریتانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست و ڕادەستکردنەوەی فڕۆکەوانەکانی ئینگلیز لەڕێکەوتی 31-05-1926.

شاندێکی بەریتانی کە پێکهاتبوون لە کاپتن لاین مێجەر پووڤەر و هاوڕێکانیان بەمەبەستی گفتوگۆ دانوستاندن لەگەڵ شێخ محمود و سەرکردایەتی شۆڕش لەدەڤەری پێنجوێن کۆدەبنەوە بەمەبەستی پێشوازیکردنی شاندەکە

بە نوێنەرایەتی شێخ محمود هەریەک لەفەرماندەی سەربازی

ماجید مستەفا و مامۆستا ئەحمەد خواجە و شێخ بابا علی شێخ محمود ڕاسپێردرابوون بۆ پێشوازیکردنیان پاشانیش لەگەڵ شێخ محموددا کۆبوونەوە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەهەلومەرجی سیاسی و هەڵوێستی ئینگلیز سەبارەت مافی چارەنووسی کورد گفتوگۆی لەبارەوەکراو پاشانیش لەسەر بەندو بنەماکانی ئەو ڕێکەوتنەی نێوانیان بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد ئەم کۆبوونەوەیە بوە.


درێژەی بابەت