داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عیزەدین مستەفا رەسوڵ

0010 (2)44.jpg

عیزەدین کوڕی مەلا مستەفای سەفوەت کوڕی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژەیە، ساڵی 1934 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، سێیەم منداڵی باوک و چوارەم منداڵی دایکیەتی. کاتێک دایکی لە مێردی یەکەم جیا بووەتەوە، لەگەڵ مەلا مستەفای سەفوەتدا خێزانی پێک هێناوەتەوە.

عیزەدین لەناو بنەماڵەیەکی خوێندەواردا ژیاوە؛ حاجی مەلا ڕەسووڵ کە دەکاتە باپیری یەکێک بووە لە زانا ئاینیەکانی سەردەمی حکومەتی خوارووی کوردستان و لەلایەن مەلیک و کاربەدەستانەوە گوێی لێ گیراوە.

حاجی مەلا ڕەسووڵ 5 کوڕی هەبووە، کە سەرجەمیان خوێندەوار و مامۆستای ئاینی بوون، مەلا مستەفا کە باوکی دکتور عیزەدینە بە کاری مەلایەتییەوە لە شاری سلێمانی ژیانی گوزەراندووە، ژیانێکی مام ناوەندی بەڕێ کردووە و بەردەوام خەریکی خوێندنەوە و بەتایبەت تەسەوف بووە.

عیزەدین لە لای باوکی لە مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسووڵی دێلێژە خوێندویەتی، پاشان ساڵی 1939 وەک گوێگر لە قوتابخانەی غازی وەرگیراوە، پاش نیوەی ساڵ بەهۆی ئەوەی کە خوێندکارێکی وریابووە، کراوە بە خوێندکار و سەری ساڵیش بە یەکەم دەرچووە.


درێژەی بابەت