مومتازی نوری عەلی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢١:٠١، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە « مومتازی نوری عەلی یەکێک لە کەسایەتیە دێرینەکانی شاری سلێمانی بوو. ناوبراو کوری نو...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
مومتازی نوری عەلی یەکێک لە کەسایەتیە دێرینەکانی شاری سلێمانی بوو.

ناوبراو کوری نوری عەلییە یەک لە ساماندارەکانی شاری سلێمانی هاوکات لەگەڵ باوکیدا لە شەقامی گۆران دەمانخانەیان هەبوو.

مومتاز نوری عەلی کەسایەتێکی هێور دەست و دڵکراوە بوو باوکی چوار منداڵ بوو بەناوەکانی ( دکتۆر ئاری، دکتۆر ئالان، ئەردەڵان، تەلار ).

مومتاز نوری عەلی لە رێکەوتی 07-05-2019 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

لە پەرتووکی یادەوەرییەکان مستەفا چاوڕەش ئاوا وەسفی دەکات.

لێرەدا حەقی خۆیەتی ئەوە بڵێم تەنها یەک کەس مەبلەغی دەهەزار دیناری بۆ ناردین.

ئێستاش سوپاسی دەکەین. ئه و کەسەش مومتازی نووری عەلی بوو، به ‌هۆی شەهید عومەر سێقەدەوە. لە سلێمانی لە بەنزیخانە ئیشی دەکرد، ژنبرای شەهید ڕەسوڵی حەمەزێڕ بوو، بۆی هێناین. لە شاریش عومەر ئیشی لەگەڵ دەکردین.