مومتازی نوری عەلی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
MUMTAZNURIALI.jpg

مومتازی نوری عەلی یەک لە کەسایەتیە دێرینەکانی شاری سلێمانی بوو.

ناوبراو کوری نوری عەلی بوو یەکێک لە ساماندارەکانی شاری سلێمانی هاوکات لەگەڵ باوکیدا لە شەقامی گۆران دەمانخانەیان هەبوو.

هاوڕێکانی باوکی و خەڵكی شاریش بە چۆلەکەکەی نوری عەلی ناویان دەهێنا.

مومتاز نوری عەلی کەسایەتێکی هێور دەست و دڵکراوە بوو باوکی چوار منداڵ بوو بەناوەکانی ( دکتۆر ئاری، دکتۆر ئالان، ئەردەڵان، تەلار ).

مومتاز نوری عەلی لە رێکەوتی 07-05-2019 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

لە پەرتووکی یادەوەرییەکان مستەفا چاوڕەش ئاوا وەسفی دەکات.

لێرەدا حەقی خۆیەتی ئەوە بڵێم تەنها یەک کەس مەبلەغی دەهەزار دیناری بۆ ناردین.

ئێستاش سوپاسی دەکەین. ئه و کەسەش مومتازی نووری عەلی بوو، به ‌هۆی شەهید عومەر سێقەدەوە. لە سلێمانی لە بەنزیخانە ئیشی دەکرد، ژنبرای شەهید ڕەسوڵی حەمەزێڕ بوو، بۆی هێناین. لە شاریش عومەر ئیشی لەگەڵ دەکردین.