داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

محەمەد تۆفیق وردی

Wardi 01.jpg

محەمەد تۆفیق وردی دانەری سروودی ئەی شەهیدان

لە ساڵی 1923دا لەشاری کۆیە لەدایکبووه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ساڵی 1941دا لە شارەکەی خۆیدا تەواو کردووە و چۆتە بەغدا و لەخانەی مامۆستایانی سەرەتایی وەرگیراوە و لەپاییزی 1944دا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار و رێبازێکی چەپڕەوی نیشتمانی گرتووە و گەلێک جار تووشی راوەدونان و گرتن بۆتەوه.

کاتێک کە مامۆستا بووە لەشاری قەڵادزێ، لەدوا دوای ساڵی 1945دا پەیوەندی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران کردووە و لەسەرەتای ساڵی 1946دا خۆی گەیاندۆتە شاری مەهاباد و بەشداریی لە ئاهەنگی دروستبوونی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە 1946-01-22دا بەسەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد کردووە.

لەگەڵ دامەزراندنی کابینەی یەکەمی کۆماری کوردستان لە 1946-02-11دا بەمامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی دادەمەزرێ و لەو یازدەمانگەی تەمەنی کۆمارەساوایەکەی کوردستان خزمەتی نەوەی نوێی کورد دەکات و کاتێکیش کەئەو تاقیکردنەوە ڕامیارییەی کورد شکستی هێناوە کۆمارەکە لە 1946-12-17دا رووخا، مامۆستا وردی بۆ مانگی 1947 گەڕایەوەکۆیەو بێ کار و فرمانی مایەوە و چووەڕێزی پارتی کۆمۆنیستی ئێراق - رێکخراوی کوردستان و بەدڵسۆزی چالاکی رامیاری نواند و لەدوای شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958دا گەڕایەوەسەر کارەکەی و وەک مامۆستایەکی پەروەردەکار خزمەتی نەوەی نوێی کرد تاکو رۆژی کۆچی دوایی لە 1975-12-02دا.


درێژەی بابەت