تیپی مۆسیقای سلێمانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
1164.jpg

تیپی مۆسیقای سلێمانی گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو.

03325.jpg

لە ساڵی ١٩٦٧ لەلایەن دەستەیەک لە ھونەرمەندانی شاری سلێمانی دامەزرا.

بە فەرمی ناساندن و وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردنی دواکەوت بۆ ساڵی ١٩٧٣.

ئەندامەکان پێشتر بە شێوەی جیاجیا لە ھەندێک لە گرووپە مۆسیقاکانی تر وەکوو (ھیوا) و (خۆشی و بەختیاری) چالاک بوون.

لە ڕادیۆ بەغدا بەرھەمیان تۆمار کردبوو کە دواتر ھەڵکەوتی پێشکەش کردنی چەند گۆرانی لە ھۆڵی سانەوی سلێمانی دەبێتە ھەوێنی دروست بوونی ئەم تیپە.

ساڵی ١٩٦٩ لەگەڵ ھونەرمەندانی شانۆ تێکەڵ دەبن و تیپی (نواندن و مۆسیقای سلێمانی) دەست بەکار دەکا و ساڵێک بەردەوام دەبێت.

وێڕای دژواری لە کارکردنی ھونەریی لەساڵانی تازە دامەزراندنیدا، بەڵام تیپی مۆسیقای سلێمانی ڕۆڵی ھەبووە لە پاراستن و بەردەوامیدان بەشوناس و مۆسیقای کوردی.