ئێواره‌یه‌کی کانوون( هیوا و ئارام و سه‌ردار) ئاوا بوون

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٧:١٩، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئامادەکردنی: '''عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود''' وێنۆک هیوا فایه‌ق فا...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود

269296436 .jpg

هیوا فایه‌ق فارس ، له‌ 1962 له‌ گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێن ی سلێمانی له‌ دایک بووه‌ ،خوێنکاری ناوه‌ندیی بوو په‌یوه‌ندی به‌ کۆمه‌ڵه‌وه‌ کرد وه‌ ، گه‌نجێکی سه‌رکه‌شی به‌ جه‌ربه‌زه‌ و چاو نه‌ترس بوو ، له‌ 1982 دا پێش ئه‌وه‌ی نه‌به‌ردییه‌ک له‌ ناوشاردا ئه‌نجام بدات ، ئه‌منی سلێمانی ده‌سگیری ده‌که‌ن ، هه‌موو جۆره‌ ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی جه‌سته‌ یی و ده‌رونی ده‌ده‌ن ،هیچ نهێنیه‌ک نادرکێنێ ، له‌ ئه‌منی عامه‌ ی به‌غداد 7ساڵ حوکمی ده‌ده‌ن وده‌یگوێزنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئه‌بوغرێب .

له‌  1984  له‌ گفتوگۆی نێوان یه‌کێتی و رژێمی عێراق  ، له‌ گه‌ڵ چه‌ندان  زیندانی   تر  به‌رامبه‌ر چه‌ند دیلێکی سوپای  عێراق له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی ته‌نسیق له‌ که‌رکوک ده‌گۆڕێنه‌وه‌و ئازاد ده‌کرێن. 

دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆ نه‌گه‌ یشت به‌ ئه‌نجام ،شه‌ڕهه‌لگیرسایه‌وه‌ ، له‌سه‌ر دوای سه‌رکردایه‌تی هیواو هاوڕێکانی له‌ ناو شار مانه‌وه‌،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی رزگاری برای پێشمه‌رگه‌ بوو له‌ تیپی 57ی سه‌گرمه‌ ، خانووه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی سه‌یوانیان چۆڵ کرد و له‌ گه‌ڕه‌کی ئاشتی خانویه‌کیان به‌ کرێ گرت .

ئه‌منی سلێمانی  عه‌باس ی ئه‌من یان له‌  ئاماده‌یی رۆشنبیر به‌ ناوی مامۆستاوه‌  بۆ جاسوسی دانا  ، بۆ ئه‌وه‌ی   فشار  بخاته‌ سه‌ر خوێندکارانی رۆشنبیر و مامۆستاکان  و بیانکات به‌ به‌عسی  ،  په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ کرده‌وه‌کانی   عه‌باس  بێزار بوون ، هیواوفایه‌ق  وسه‌ردار عوسمان  دوو خوێندکاری لێهاتوو بووون ،   به‌سه‌رپه‌رشتی ئارام محه‌مه‌د که‌ریم  ئه‌ندامی کارای رێکخراوی سلێمانی پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ ی  کوشتنی  عه‌باس یان  دارێژا  ، یه‌کێک له‌ جاسوسه‌کان   ئاگای له‌ ورده‌کاری  ئه‌و پلانه‌  بوو ، ئه‌منی سلێمانی له‌ هه‌موو جم و جوڵه‌کانی نه‌خشه‌که‌  ئاگادار کردبوه‌وه‌ .
ئه‌منی سلێمانی  چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌کیان له‌ چه‌ند شوێنێکی ده‌ورووبه‌ری ئاماده‌یی رۆشنبیر  دامه‌زراندبوو، بۆئه‌وه‌ی  یه‌کێک له‌وانه‌  ده‌سگیر بکه‌ن و په‌ی به‌ زنجیره‌ رێکخستنه‌کانی  سلێمانی ببه‌ن ، له‌ 16/ 11/ 85 هیوا و سه‌ردار،  عه‌باس  یان له‌ به‌رده‌م ئاماده‌یی  رۆشنبیردا  به‌سزا گه‌یاند ،رووه‌و گردی ره‌عایه‌ رایان کرد بوو، له‌و کاته‌دا رووبه‌روی مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئه‌من بوونه‌وه‌ ، به‌ ده‌م ته‌قه‌کردنه‌وه‌ خۆیان له‌و ده‌ورووبه‌ره‌ ون کرد بوو .
له‌ 18 / 11 /1985 رائید ته‌ها به‌رپرسی ته‌واریه‌که‌ی ئه‌منی سلێمانی ، هیوایان ده‌سگیر کرد  ،  بورهان ی کاکی هیوا سه‌ربازی هه‌ڵاتوو ، دوکانی بۆیاخی ئوتۆمۆبیلی  له‌ گه‌راجی سه‌رکارێزهه‌بوو ، ‌به‌یانی بوو هێشتا  نه‌چوو بوو بۆ سه‌رکاره‌که‌ی  ،  له‌ ناکاو هیزێکی ته‌واری  ئه‌من دای به‌سه‌ر ماڵه‌که‌یان دا ، کون وقوژبنی ماڵه‌که‌ یان گه‌ڕان .

ئه‌منێک روی کردبوه‌ ، بورهان

-ئێره‌ ماڵی هیوا فایه‌قه‌ ؟

-نه‌خێر ، ئێره‌ نیه‌ .

له‌و کاته‌دا ملازم ئه‌حمه‌د ،ده‌ستی برد بۆ ده‌فتر خد مه‌که‌یه‌ک له‌ سه‌ر مێزی ته‌له‌ فیزیۆنی‌ هۆڵه‌که‌ دانرابوو، کردییه‌وه‌ ناوی هیوا فایه‌ق ی بینی ، هێستریا گرتی ، زۆریان له‌ بورهان دا ، چاوو ده‌سیان به‌سته‌وه‌ و گواستیانه‌وه‌ بۆ ته‌وارییه‌که‌ ، چه‌ند ئه‌منێکیان خۆیان له‌ ماڵی هیوا له‌ گه‌ڕه‌کی ئاشتی حه‌شاردا .

ئه‌و رۆژه‌ ئارام  زۆر چاوه‌ڕوانی هیوای کردبوو ،ده‌بوایه‌ بیبینێ ، دیار نابێ ، رووی کردبووه‌ ماڵی هیوا، که‌ له‌ ده‌رگای  دابوو، ئه‌منه‌کان  ده‌سگیریان کرد  ،شه‌وی 19/ 11/1985 ئه‌منه‌کان هه‌ڵیان ‌کوتایه‌ سه‌ر  ماڵی سه‌ردار و ئه‌ویشیان  ده‌سگیر کرد .

که‌ چاوی بورهانیان کرده‌وه‌ ،خۆی له‌ نهۆمی دووه‌می بیانه‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌ی ته‌واریه‌که‌ دا بینییه‌وه‌ ، شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ساڵۆنه‌که‌یان ده‌رهێنابوو ، کزه‌ بای ساردی پایززیاتر ساردی کردبوو، بورهانیان به‌ که‌له‌بچه‌که‌ی ده‌ستییه‌وه‌ به‌ و عه‌موده‌ درێژه‌‌وه‌ به‌سته‌وه‌ که‌سه‌رکاشیه‌که‌ پاڵیان خستبوو ، شه‌وه‌که‌ی دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌کی زۆر هیوایان به‌ بوراوه‌یی وه‌ هێنایه‌ ته‌نیشت بورهانه‌وه‌ ، دوای ماوه‌یه‌ک بورهان بانگی هیوای کرد که‌ گوێ له‌ ده‌نگی کاکی بوو ، زۆر به‌ کزیییه‌وه‌ وتی :

-کاکه‌ بورهان ،نازانم بۆ ئه‌منه‌کان به‌ وردی ئاگایان له‌ پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌کانی ئێمه‌یه‌ ،وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌ گه‌ڵمان دا بن ، به‌ڵام ئێمه‌ به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌کانمان گرت ،هیچ نهێنیه‌کمان نه‌درکاندوه‌ .

زینداننیه‌ک وتی

-له‌و کاته‌دا ئه‌منه‌کان هیوایان برد بۆ لێکۆڵینه‌وه‌  ،دوای دوو سه‌عات هێنایانه‌وه‌ وتی:
-جه‌للاده‌کان ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆریان دام ،بوورابومه‌وه‌  ، له‌  حه‌وشه‌ له‌ به‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌  فڕێیان دابووم ،کاتێ  به‌  ئاگاهاتمه‌وه‌ ، به‌ ئاسته‌م  گوێم له‌ ده‌نگی ئه‌منێک  بووبه‌ که‌سێکی تری وت :

-ئه‌مه‌ هیوایه‌ .

-به‌ڵێ خۆیه‌تی .

-یه‌کسه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌که‌م ناسییه‌وه‌ ، قه‌د بڕوام نه‌ده‌کرد ، هاوڕێیه‌کمان ئاوا جاسوس بێت ، که‌ چاوم هه‌ڵبڕی (.........)* م بینی .

هیوا ئارامی زۆر خۆش ده‌ویست ، خه‌می ئه‌وی بوو وتی :

-کاکه‌ بورهان تۆ به‌رده‌بی ، ده‌بێ هه‌موو تواناتان بخه‌نه‌‌ گه‌ڕبۆ ئازاد کردنی ئارام .

له‌و کاته‌دا پاسه‌وانه‌ چرپه‌ چرپه‌که‌ی بینی ،توڕه‌بوو ، به‌ داره‌که‌ی دایگرتنه‌وه‌ و له‌ یه‌کتری جیا کردنه‌وه‌ ، .جه‌للاده‌کان به‌ به‌رده‌وامی ئه‌شکه‌نجه‌ی ئارام و سه‌ردارو هیوایان ده‌دا .

یه‌کێک له‌ ئه‌فسه‌رکانی ئه‌منی ته‌واری ،له‌ گه‌ڵ ئارام خوێندکاری (کۆلێجی یاسا)ی زانکۆی به‌غداد بوو ، له‌وێ ئارامی  ناسییه‌وه‌ ، پێت  وت :

-کاره‌که‌ی ئێوه‌ دیارو ئاشکرایه‌ ، هه‌رسێکتان نکۆڵی لێ ده‌که‌ن ، گه‌ر هه‌ر وا بمێننه‌وه‌ ، له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌تانکوژن ، به‌ڵکو دان به‌ کاره‌که‌تاندا بنێن ، چه‌ند ساڵێک حوکم ده‌درێن ،دوایی به‌ لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌کرێن .

ئارام وسه‌ردارو هیوا رووبه‌رووی هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی جه‌سته‌یی وده‌رونی و جه‌لاده‌کان بوونه‌وه‌ ، به‌ مه‌رگی خۆیان ، هه‌موو نهێنیه‌کانیان له‌ گه‌ڵ خۆیاندا برده‌ دووتوێی خاکه‌وه‌.

بورهان مانگێک له‌ ته‌واریه‌که‌ی سلێمانی مایه‌وه‌ ، هیچ زانیارییه‌کیان لێ چنگ نه‌که‌وت ،گواستیانه‌وه‌ بۆ (انضباط عسکر ی ) ی له‌ حامیه‌ی سلێمانی ، پڕبوو له‌ زیندانی ،له‌وێ هێمنی برای بینی باوه‌شیان به‌ یه‌کتری دا کرد ، بورهان سه‌ری سوڕما بۆ ئه‌و منداڵه‌یان ده‌سگیر کردووه‌ .هێمن به‌ قوڕگێکی پڕ له‌ گریانه‌وه‌ به‌ بورهانی برای وت:

- (دایکم و خوشکه‌کانیشم) **  له‌ به‌شی  زیندانی ژنانن ،ئه‌منه‌کان   ماڵه‌که‌مانی  داگیرکرد.

دوای چه‌ند رۆژێک که‌سێکیان تازه‌ ده‌سگیر کرابوو ، بورهانی ده‌ناسی پێ وت :

-هیوای برات و دوو هاوڕێکه‌ی شه‌هید کراون .

بورهان و وه‌ستا عوسمانه‌ سووری بۆیاخچی و ئاکۆ مسته‌فا له‌ ته‌وارییه‌که‌ پێکه‌وه‌ زیندان بوون ، دواتر جارێکی تر، له‌ سجنی سه‌ره‌وه‌ له‌ گه‌ڵ بورهان یه‌کیان گرته‌وه‌ ، پیان وت : -شه‌وێك هه‌موو زیندانیانی ته‌وارییه‌که‌یان کۆکرده‌وه‌ ، به‌رگی سه‌ربازیان له‌ به‌رکردین و ریزیان کردین ، له‌وکاته‌دا که‌سێکێیان هێنا ، به‌رگی سه‌ربازی له‌ به‌ردا بوو، ده‌م و چاوی داپۆشرابوو ، ئه‌وکه‌سه‌ به‌ریز یه‌ک به‌یه‌ک سه‌یری روخساری هه‌موومانیان کرد ،سێ که‌سی له‌ ریزه‌که‌ ده‌رهێناو و وتی :

-ئه‌م سیانه‌ بوون ،ئارام وهیوا و سه‌ردار.

له‌ 17/ 12/ 1985 به‌ ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی ئه‌منی سلێمانی و شێخ جه‌عفه‌ر ی پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگا کانی سلێمانی ، (ئارام و هیواو سه‌ردار )*** یان به‌ چاوبه‌ستراوی و که‌له‌بچه‌کراوی و به‌ به‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئاماده‌یی رۆشنبیردا گوله‌ باران کرد .


سه‌رچاوه‌ و په‌راوێزه‌کان :

ئه‌م زانیاریانه‌م له‌ مامۆستا بورهان فایه‌ق  ه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌.
  • دوای راپه‌رین ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌منی سلێمانی که‌وته‌ ده‌ست جه‌ماوه‌ر ، له‌ وبه‌ڵگه‌نامانه‌دا ناوی ئه‌و جاسوسه‌ ی تیا تۆمار کرابوو ،په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌منی سلێمانییه‌وه‌ کردبوو، ئه‌وهه‌موو زانیارییه‌کانی هیواو سه‌ردارو ئارام گه‌یاندبووه‌ ئه‌منی سلێمانی ، ببوو به‌ شاهید به‌سه‌ریانه‌وه‌ ، دایکی شه‌هید هیواو شه‌هید سه‌ردار به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانیان وتبوو :

-گه‌ر به‌ خێرایی (........) تاوانبار ده‌سگیر نه‌که‌ن ،به‌ نیازه‌ به‌یانی خۆی ده‌رباز بکات و له‌ ئێرانه‌وه‌ رووبکاته‌ هه‌نده‌ران ، هیچ گوێیان به‌ داوکه‌یان نه‌دابوو ، رێبوار عوسمان برای شه‌هید سه‌ردار به‌ دڵگه‌رمی خۆی چووبووئه‌و جاسوسه‌ ده‌سگر بکات ، به‌ڵام ( ....... ) زووتر هاتبووه‌ ده‌ست رێبواری شه‌هید کرد .

    • ئه‌منی سڵیمانی خانه‌واده‌ی شه‌هید هیواوئارام وسه‌ردار ده‌سگیرکرد ، ماوه‌یه‌ک له‌ زیندانی حامیه‌و سجنی سه‌ره‌وه‌ زیندان بوون ، دواتر گوێزرانه‌وه‌ بۆ سجنی (شرطه‌ الخناق ) له‌ شاری سه‌ماوه‌ ، له‌ 1988 به‌ لێبووردنی گشتی ئازاد کران ، به‌ تسفیرات گوێزرانه‌وه‌ بۆ ئه‌منی سلێمانی وشه‌وێک له‌وێ مانه‌وه‌ بۆ به‌یانیه‌که‌ی له‌ (لجنه‌ الاستقبال ) له‌ عه‌ربه‌ت ئازاد کران / بورهان فایه‌ق .
      • ئه‌منی سلێمانی ته‌رمی هه‌رسێ شه‌هیده‌که‌یان به‌ نهێنی له‌ سێ چاڵی نادیار حه‌شار دابوو، به‌هۆی باوکی و خاڵی و مامی و خاڵۆزاکانی شه‌هید هیوا تونیان ئه‌و شوێنه‌ی شه‌هید هیوا بدۆزنه‌وه‌ ،شه‌وێکی تاریک نوتک به‌ چرایه‌که‌وه‌ ، خۆڵی سه‌ر چاڵه‌که‌یان هه‌ڵدایه‌وه‌ و ته‌رمه‌که‌یان ده‌ر هێنا، هیوا به‌رگی سه‌ربازی له‌ به‌ردابوو ، کلێته‌یه‌کی له‌سه‌ردابوو ، برینه‌که‌ی هێشتا ته‌ڕبوو ،خوێنی لێ ده‌ڕۆیشت ، کفنیان له‌ به‌رگه‌که‌ی ئاڵان و له‌ گۆڕستانی شه‌هیدان به‌ خاکیان سپارد /بورهان فایه‌ق. .