ئێواره‌یه‌کی کانوون( هیوا و ئارام و سه‌ردار) ئاوا بوون
ئامادەکردنی: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
هیوا فایه‌ق فارس ، له 1962 له گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێن ی سلێمانی له دایک بووه ،خوێنکاری ناوه‌ندیی بوو په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌وه کرد وه ، گه‌نجێکی سه‌رکه‌شی به جه‌ربه‌زه و چاو نه‌ترس بوو ، له 1982 دا پێش ئه‌وه‌ی نه‌به‌ردییه‌ک له ناوشاردا ئه‌نجام بدات ، ئه‌منی سلێمانی ده‌سگیری ده‌که‌ن ، هه‌موو جۆره ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی جه‌سته یی و ده‌رونی ده‌ده‌ن ،هیچ نهێنیه‌ک نادرکێنێ ، له ئه‌منی عامه ی به‌غداد 7ساڵ حوکمی ده‌ده‌ن ودهیگوێزنهوه بۆ زیندانی ئه‌بوغرێب .
له 1984 له گفتوگۆی نێوان یه‌کێتی و رژێمی عێراق ، له گه‌ڵ چه‌ندان زیندانی تر به‌رامبه‌ر چه‌ند دیلێکی سوپای عێراق له رێگه‌ی لیژنه‌ی ته‌نسیق له که‌رکوک دهگۆڕێنهوهو ئازاد ده‌کرێن. دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆ نه‌گه یشت به ئه‌نجام ،شهڕههلگیرسایهوه ، له‌سه‌ر دوای سه‌رکردایه‌تی هیواو هاوڕێکانی له ناو شار مانه‌وه،له به‌ر ئه‌وه‌ی رزگاری برای پێشمه‌رگه بوو له تیپی 57ی سه‌گرمه ، خانووه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی سه‌یوانیان چۆڵ کرد و له گه‌ڕه‌کی ئاشتی خانویه‌کیان به کرێ گرت .
ئه‌منی سلێمانی عه‌باس ی ئه‌من یان له ئاماده‌یی رۆشنبیر به ناوی مامۆستاوه بۆ جاسوسی دانا ، بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر خوێندکارانی رۆشنبیر و مامۆستاکان و بیانکات به به‌عسی ، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له کرده‌وه‌کانی عه‌باس بێزار بوون ، هیواوفایهق وسه‌ردار عوسمان دوو خوێندکاری لێهاتوو بووون ، به‌سه‌رپه‌رشتی ئارام محه‌مه‌د که‌ریم ئه‌ندامی کارای رێکخراوی سلێمانی پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه ی کوشتنی عه‌باس یان دارێژا ، یه‌کێک له جاسوسه‌کان ئاگای له ورده‌کاری ئه‌و پلانه بوو ، ئه‌منی سلێمانی له هه‌موو جم و جوڵه‌کانی نه‌خشه‌که ئاگادار کردبوه‌وه .
ئه‌منی سلێمانی چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌کیان له چه‌ند شوێنێکی ده‌ورووبه‌ری ئاماده‌یی رۆشنبیر دامه‌زراندبوو، بۆئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌وانه ده‌سگیر بکه‌ن و په‌ی به زنجیره رێکخستنه‌کانی سلێمانی ببه‌ن ، له 16/ 11/ 85 هیوا و سه‌ردار، عه‌باس یان له به‌رده‌م ئاماده‌یی رۆشنبیردا به‌سزا گه‌یاند ،رووه‌و گردی رهعایه رایان کرد بوو، له‌و کاته‌دا رووبه‌روی مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئه‌من بوونه‌وه ، به ده‌م ته‌قه‌کردنه‌وه خۆیان له‌و ده‌ورووبه‌ره ون کرد بوو .
له 18 / 11 /1985 رائید ته‌ها به‌رپرسی ته‌واریه‌که‌ی ئه‌منی سلێمانی ، هیوایان ده‌سگیر کرد ، بورهان ی کاکی هیوا سه‌ربازی هه‌ڵاتوو ، دوکانی بۆیاخی ئوتۆمۆبیلی له گه‌راجی سهرکارێزههبوو ، به‌یانی بوو هێشتا نه‌چوو بوو بۆ سه‌رکاره‌که‌ی ، له ناکاو هیزێکی ته‌واری ئه‌من دای به‌سه‌ر ماڵه‌که‌یان دا ، کون وقوژبنی ماڵه‌که یان گه‌ڕان .
ئه‌منێک روی کردبوه ، بورهان
ئێره ماڵی هیوا فایه‌قه ؟
نه‌خێر ، ئێره نیه .
له‌و کاته‌دا ملازم ئه‌حمه‌د ،ده‌ستی برد بۆ ده‌فتر خد مه‌که‌یه‌ک له سه‌ر مێزی ته‌له فیزیۆنی هۆڵه‌که دانرابوو، کردییه‌وه ناوی هیوا فایه‌ق ی بینی ، هێستریا گرتی ، زۆریان له بورهان دا ، چاوو ده‌سیان به‌سته‌وه و گواستیانه‌وه بۆ ته‌وارییه‌که ، چه‌ند ئهمنێکیان خۆیان له ماڵی هیوا له گه‌ڕه‌کی ئاشتی حه‌شاردا .
ئه‌و رۆژه ئارام زۆر چاوه‌ڕوانی هیوای کردبوو ،ده‌بوایه بیبینێ ، دیار نابێ ، رووی کردبووه ماڵی هیوا، که له ده‌رگای دابوو، ئه‌منه‌کان ده‌سگیریان کرد ،شه‌وی 19/ 11/1985 ئه‌منه‌کان هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵی سه‌ردار و ئه‌ویشیان ده‌سگیر کرد .
که چاوی بورهانیان کرده‌وه ،خۆی له نهۆمی دووه‌می بیانه‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌ی ته‌واریه‌که دا بینییه‌وه ، شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ساڵۆنهکهیان ده‌رهێنابوو ، کزه بای ساردی پایززیاتر ساردی کردبوو، بورهانیان به که‌له‌بچه‌که‌ی ده‌ستییه‌وه به و عه‌موده درێژه‌وه به‌سته‌وه کهسهرکاشیهکه پاڵیان خستبوو ، شه‌وه‌که‌ی دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌کی زۆر هیوایان به بوراوهیی وه هێنایه ته‌نیشت بورهانه‌وه ، دوای ماوه‌یه‌ک بورهان بانگی هیوای کرد که گوێ له ده‌نگی کاکی بوو ، زۆر به کزیییهوه وتی :
کاکه بورهان ،نازانم بۆ ئه‌منه‌کان به وردی ئاگایان له پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌کانی ئێمه‌یه ،وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو له گه‌ڵمان دا بن ، به‌ڵام ئێمه به‌رگه‌ی هه‌موو ئهشکهنجهکانمان گرت ،هیچ نهێنیه‌کمان نه‌درکاندوه .
زینداننیهک وتی
له‌و کاته‌دا ئه‌منه‌کان هیوایان برد بۆ لێکۆڵینه‌وه ،دوای دوو سه‌عات هێنایانه‌وه وتی:
جه‌للاده‌کان ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆریان دام ،بوورابومهوه ، له حه‌وشه له به‌ر ئه‌و سه‌رمایه فڕێیان دابووم ،کاتێ به ئاگاهاتمه‌وه ، به ئاسته‌م گوێم له ده‌نگی ئه‌منێک بووبه که‌سێکی تری وت :
ئه‌مه هیوایه .
به‌ڵێ خۆیه‌تی .
یه‌کسه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌که‌م ناسییه‌وه ، قه‌د بڕوام نه‌ده‌کرد ، هاوڕێیه‌کمان ئاوا جاسوس بێت ، که چاوم هه‌ڵبڕی (.........)* م بینی .
هیوا ئارامی زۆر خۆش ده‌ویست ، خه‌می ئه‌وی بوو وتی :
کاکه بورهان تۆ به‌رده‌بی ، ده‌بێ هه‌موو تواناتان بخه‌نه گهڕبۆ ئازاد کردنی ئارام .
له‌و کاته‌دا پاسه‌وانه چرپه چرپه‌که‌ی بینی ،توڕه‌بوو ، به داره‌که‌ی دایگرتنهوه و له یه‌کتری جیا کردنه‌وه ، .جه‌للاده‌کان به به‌رده‌وامی ئه‌شکه‌نجه‌ی ئارام و سه‌ردارو هیوایان ده‌دا .
یه‌کێک له ئه‌فسه‌رکانی ئه‌منی ته‌واری ،له گه‌ڵ ئارام خوێندکاری (کۆلێجی یاسا)ی زانکۆی به‌غداد بوو ، له‌وێ ئارامی ناسییه‌وه ، پێت وت : کاره‌که‌ی ئێوه دیار‌و ئاشکرایه ، هه‌رسێکتان نکۆڵی لێ ده‌که‌ن ، گه‌ر هه‌ر وا بمێننه‌وه ، له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌تانکوژن ، به‌ڵکو دان به کاره‌که‌تاندا بنێن ، چه‌ند ساڵێک حوکم ده‌درێن ،دوایی به لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌کرێن .
ئارام وسهردارو هیوا رووبه‌رووی هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی جه‌سته‌یی وده‌رونی و جه‌لاده‌کان بوونه‌وه ، به مه‌رگی خۆیان ، هه‌موو نهێنیه‌کانیان له گه‌ڵ خۆیاندا برده دووتوێی خاکه‌وه.
بورهان مانگێک له ته‌واریه‌که‌ی سلێمانی مایه‌وه ، هیچ زانیارییه‌کیان لێ چنگ نه‌که‌وت ،گواستیانه‌وه بۆ (انضباط عسکر ی ) ی له حامیه‌ی سلێمانی ، پڕبوو له زیندانی ،له‌وێ هێمنی برای بینی باوه‌شیان به یه‌کتری دا کرد ، بورهان سه‌ری سوڕما بۆ ئه‌و منداڵه‌یان ده‌سگیر کردووه .هێمن به قوڕگێکی پڕ له گریانه‌وه به بورهانی برای وت:
(دایکم و خوشکه‌کانیشم) ** له به‌شی زیندانی ژنانن ،ئه‌منه‌کان ماڵه‌که‌مانی داگیرکرد.
دوای چه‌ند رۆژێک که‌سێکیان تازه ده‌سگیر کرابوو ، بورهانی ده‌ناسی پێ وت :
هیوای برات و دوو هاوڕێکه‌ی شه‌هید کراون .
بورهان و وه‌ستا عوسمانه سووری بۆیاخچی و ئاکۆ مسته‌فا له ته‌وارییه‌که پێکه‌وه زیندان بوون ، دواتر جارێکی تر، له سجنی سه‌ره‌وه له گه‌ڵ بورهان یه‌کیان گرته‌وه ، پیان وت : شه‌وێك هه‌موو زیندانیانی تهوارییهکهیان کۆکرده‌وه ، به‌رگی سه‌ربازیان له بهرکردین و ریزیان کردین ، له‌وکاته‌دا کهسێکێیان هێنا ، به‌رگی سه‌ربازی له به‌ردا بوو، ده‌م و چاوی داپۆشرابوو ، ئه‌وکه‌سه به‌ریز یه‌ک به‌یه‌ک سه‌یری روخساری هه‌موومانیان کرد ،سێ که‌سی له ریزه‌که ده‌رهێناو و وتی :
ئه‌م سیانه بوون ،ئارام وهیوا و سه‌ردار.
له 17/ 12/ 1985 به ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی ئه‌منی سلێمانی و شێخ جه‌عفه‌ر ی پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگا کانی سلێمانی ، (ئارام و هیواو سه‌ردار )*** یان به چاوبه‌ستراوی و کهلهبچهکراوی و به به‌رگی سه‌ربازییه‌وه له‌به‌رده‌م ئاماده‌یی رۆشنبیردا گوله باران کرد .
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌کان :
ئه‌م زانیاریانه‌م له مامۆستا بورهان فایه‌ق ه‌وه پێگه‌یشتووه.
دوای راپه‌رین ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌منی سلێمانی که‌وته ده‌ست جه‌ماوه‌ر ، له وبهڵگهنامانهدا ناوی ئه‌و جاسوسه ی تیا تۆمار کرابوو ،په‌یوه‌ندی به ئه‌منی سلێمانییه‌وه کردبوو، ئه‌وهه‌موو زانیارییه‌کانی هیواو سه‌ردارو ئارام گه‌یاندبووه ئه‌منی سلێمانی ، ببوو به شاهید به‌سه‌ریانه‌وه ، دایکی شه‌هید هیواو شه‌هید سه‌ردار به ده‌سه‌ڵاتدارانیان وتبوو :
گه‌ر به خێرایی (........) تاوانبار ده‌سگیر نه‌که‌ن ،به نیازه به‌یانی خۆی ده‌رباز بکات و له ئێرانه‌وه رووبکاته هه‌نده‌ران ، هیچ گوێیان به داوکهیان نه‌دابوو ، رێبوار عوسمان برای شه‌هید سه‌ردار به دڵگه‌رمی خۆی چووبووئهو جاسوسه ده‌سگر بکات ، به‌ڵام ( ....... ) زووتر هاتبووه ده‌ست رێبواری شه‌هید کرد .
ئه‌منی سڵیمانی خانه‌واده‌ی شه‌هید هیواوئارام وسه‌ردار ده‌سگیرکرد ، ماوه‌یه‌ک له زیندانی حامیه‌و سجنی سه‌ره‌وه زیندان بوون ، دواتر گوێزرانه‌وه بۆ سجنی (شرطه الخناق ) له شاری سه‌ماوه ، له 1988 به لێبووردنی گشتی ئازاد کران ، به تسفیرات گوێزرانه‌وه بۆ ئه‌منی سلێمانی وشه‌وێک له‌وێ مانه‌وه بۆ به‌یانیه‌که‌ی له (لجنه الاستقبال ) له عه‌ربه‌ت ئازاد کران / بورهان فایه‌ق .
ئه‌منی سلێمانی ته‌رمی هه‌رسێ شه‌هیده‌که‌یان به نهێنی له سێ چاڵی نادیار حه‌شار دابوو، به‌هۆی باوکی و خاڵی و مامی و خاڵۆزاکانی شه‌هید هیوا تونیان ئه‌و شوێنه‌ی شه‌هید هیوا بدۆزنه‌وه ،شه‌وێکی تاریک نوتک به چرایه‌که‌وه ، خۆڵی سه‌ر چاڵه‌که‌یان هه‌ڵدایه‌وه و ته‌رمه‌که‌یان ده‌ر هێنا، هیوا به‌رگی سه‌ربازی له به‌ردابوو ، کلێته‌یه‌کی له‌سه‌ردابوو ، برینه‌که‌ی هێشتا ته‌ڕبوو ،خوێنی لێ ده‌ڕۆیشت ، کفنیان له به‌رگه‌که‌ی ئاڵان و له گۆڕستانی شه‌هیدان به خاکیان سپارد /بورهان فایه‌ق. .