سیرە شبر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

سیروان رەئووف محەمەد (سیرە شبر)

80517.jpg

سیروان ڕەئووف محەمەد لە ساڵی 1963 لە خێزانێکی هەژار و کورد پەروەر لەدایکبووە، هەر لە منداڵیەوە خولیای ئازادی گەلەکەی لە دڵیدا چەسپیوە، بۆیە لە ساڵی 1982 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە کرد لە حیزبی سۆسیالیست و دواتر لە ساڵی 1983 بۆ ساڵی 1984 دەزگیر دەکرێت و پاش ئازار و ئەشکەنجەدانێکی زۆر ئازاد دەکرێت.

دواتر پەیوەندی دەکاتەوە و بۆ چالاکی دێتەوە ناو شار و لە ڕۆژی 07-01-1985 لە هەیئەی کەرکوک بڕیاری ڕەمیکردنی دەدرێت، دواتر بە لێبوردن ئازاد کرا و بەشداری ڕاپەڕینی ئازادکردنی شارەکانی سلێمانیو کەرکوک و هەموو ناوچەکانی کردووە.

له دوای راپه رین خولیای کاری هونه ری ده بێت وبه کاری هونه ری فۆتۆگرافی سه رقال ده بێت......

له کاتی ده ستگیر کردنی سه رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان وه ک ناره زاییه ک ئاگری له چه سته ی خۆی به رداو به گڕی چه سته ی ئه و سنوره ده ستکردانه بسرێتەوەو بوه شه هیدی نه ته وه ی لە ساڵی 1963 لە گەڕەکی چوارباخ، ئەو گەڕەکەی زادگای گەلێک هەڵۆی بەرزەفڕ بووە، ئازارێک بروسکەی داو کۆترێکی خەمگین، بەڵام گیان پڕ لە ئومێد و خۆزگەی لێ کەوتەوە و بەرەو ئاسمانی مات و غەمباری میللەتێکی حەسرەت باری چەند ملیۆن ئازاردیدە لە شەقەی باڵی دا و ناویان لێنا سیروان.

سیروان، خولیایەک بوو لەگەڵ تەواوی خولیاکانی وڵاتەکەیدا دڵی لێیدەدا و سەودایەک بوو هاوسۆز لەگەڵ تەواوی سەوداسەران و لە شاری خەبات و عەشق و جوانیدا ئاە و خەم و خۆشەویستی بەش دەکرد.

لە هەر کوێیەک هەناسە ساردێک هەبووایە، دەبووە قاسید و دەگەیشتە لایو وەک پەڵە هەورێک بارانی ئەوین و سۆزی بەسەردا دەباراند، هەر منداڵێکی چاو بە کەسەری بدیبایە دڵەکەی ئەمیش دەبووە دڵی منداڵێک و لەگەڵیدا دەکەوتە گمین.

ئەم لاوە حەسرەتدیدەیە هاوڕێ و هاویاری خەمگینان و خەمڕەوێنی دڵبرینداران بوو.

چۆلەکە سوکەڵەی ئاسمانی شەقامە خۆڵەمێشیەکانی شار و چاوی زیندووی کۆستەکان بوو.

چ شەقام و چ کوچەیەک نامۆبوون بە سیروان؟

ئەو ڕێبواری ئەشق هەڵگری پەیڤە جوانەکانی شار و پەیام هێنی وشەی ناسک و دەم بە خەندە بوو.

وەختێ دڵەکان دەگوشران سیروان دەیویست ببێتە پەپولەیەک و بە دەوری ڕووناکی چاوانیان باڵەفڕی بکات، لە هەرکوێیەک خەمگینی گەش هەبووایە ئەو لەوێ بوو.

لەهەر کوێیەک باڵای هەژاری زراڤ بوایە ئەو لەوێ بوو، هاوخەمی تەنیاکان و قەلەندەرەکان بوو.

سیروان ڕۆڵەیەکی خەمخۆی گەلەکەیو دڵێکی زیندووی میللەتەکەی بوو، ئەو هەژاری فێریکردبوو کە هەژارانی خۆش بوێت، چەوسانەوە فێریکردبوو کە مەلێکی دەنگخۆش بێت و بۆ ئازادی کورد بخوێنێت.

عەشقی ئازادی فێری کردبوو ببێتە گەواڵە هەورێکی لەگڕەوە کڵپە بستێنێت.

رۆژی 17-02-1999 لەبەردەم باخی گشتی لە سلێمانی بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان خۆیی سووتاند و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.