داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ساکینە جانسز

000147.jpg

ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی 1957 لەشاری دێرسیم لەدایکبووە. لەدوای کودەتا سەربازیەکەی تورکیا لە 12 ئاداری ساڵی 1971 دەچێتە ریزی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ. پاشان لەناو ریزی شۆڕشگێڕانی کورددا دەمێنێتەوە.

ساکینە جانسز لەو کاتەدا لەناو گروپی ئاپۆچیاندا درێژە بەخەبات دەدات کە لەشۆڕشگێڕانی کوردستانی و تورک پێکهاتبون و لەلایەن رێبەری بەندکراوی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە سەرۆکایەتی دەکرا.


پاشان لەشاری ئەلعەزیز لەدژی چەتەکانی ئەو شارە چالاکانە تێدەکۆشێت، لەوێ لەگەڕەکەکانی (فەوزی چاکماک، یڵماز باغڵەر) کە زۆربەی کوردی عەلەوین خەبات دەکات و گرنگی نەتەوەیی کورد بەبنەما دەگرێتو رۆڵێکی چالاکانەی دەبێت لەرێکخستنکردنی لاوانی کورددا.

ساکینە جانسز لەساڵی 1978دا خەباتی رێکخستنی گەنجان بەڕێوەدەبات. لەشاری دێرسیم و دەوروبەری بەشداری خەباتی رێکخستن دەکات. هاوکات لە دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دا وەکو شۆڕشگێڕێکی ئاکتیڤ و پڕۆفسیۆناڵ ئەرکەکانی رادەپەڕێنێت.

ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسیز لە 27 تشرینی دووەمی ساڵی 1978 دا بەشداری یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی پاری کرێکارانی کوردستان PKK دەبێتو لەساڵی 1979 دا لەشاری ئەلعەزیز دەچێت ریزی هەڤاڵەکانیەوە.

درێژەی بابەت