داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نالی دەگەڕێتەوە بۆ خاک و خۆڵ (شارۆیەک بە نێو ڕۆمانی "میرنشینی خاک و خۆڵ"دا)

36273205. UY2284 SS2284 .jpg

نووسینی: هۆمەر نۆریاوی

سەردەمانێک لە هەر هەموو پارەکانی کوردستاندا دەکارهێنانی زمانی کوردی بۆ نووسین، یاساخ و قەدەغە بوو بەڵام مرۆ پەرۆش و خەمخۆرەکانی زمان و کولتووری کوردی هەرگیز لە تاریک و نووتەکترین ڕۆژگاردا لە هەمبەر ئەو مافە ڕەوا مرۆییەدا بێدەنگ نەبوونە و سەرەڕای کەند و لەندەکانی بەردەم ،بە درێژایی دیرۆکی کوردان، ڕاژە و خزمەتی زمان و چاندەکەی خۆیان کردووە.

ئەم ڕەوتە هەتا هاتووە بەرچاوڕوونیی زێتری بەخۆوە بینیوە و سەرباری هەموو ئارێشەکانیش، بەردەوام بەرەو پێشەوە ڕێی بڕیوە.

لە ڕۆژگارێکدا حەزی مرۆی کورد بۆ خوێندنەوە و نووسین بە زمانەکەی خۆی لەبەر باڵادەستبوونی زمانی دەستەڵاتە زاڵەکانی نێو کوردستان فرەتر لە ڕێی شیعرەوە خۆی دەردەخست ، ڕووناکبیرانی کورد بەردەوام لە هەوڵی بەرفرەوانترکردنی بازنەکەدا بوونە تا زمانی زەنگینی کوردی هەر لە چوارچێوەی شیعردا قەتیس نەمێنێتەوە.

هەر بۆیە ئەرچی ناحەزان هەمیشە کۆسپ و لەمپەری بەردەم گەشەسەندنی زمان و فەرهەنگی کوردی بوونە لێ،لە سای مرۆ پەرۆش و زانستوەر و ڕووناکبیرەکانەوە، ئەم ڕەوتە بەردەوام گۆڕانی بەسەردا هاتووە و هەنووکە ئەم زمانە دەوڵەمەندە لە ئاستی زمانە زیندووەکانی جیهاندا هەژمار دەکرێت و خاوەنی سامانێکی فرەوانی ڕۆشنبیرییە.


درێژەی بابەت