داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مەحموودی حەمەی لەیلێ (مەحمود محەمەد شابان) مەحموود محەمەد شابان بە مەحمووی حەمەی لەیلێ ناسراوە، لە ساڵی 1932 لە گەڕەکی کانیسکان لە سلێمانی لەدایک بووە.

دایکی ناوی ڕەعنای ساڵح بووە ولە باب و باپیرانەوە هەر بە دەنگخۆش ناسراون.

مەحموود محەمەد لە منداڵییەوە خولیای هەڵبەست و سترانی کوردی بووە، لەگەڵ باوکی زۆر تێکەڵی بۆنە و کۆڕەکانی ئەو سەردەمە بووە.

خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.

ساڵی 1950 لە کارگەی تووتن لە بەغدا بووەتە فەرمانبەر و ساڵی 1951 چووەتە کۆلیژی ئابووری و زانستەکانی بەغداد و بەکالۆریۆسی وەرگرتووە.

لە تەمەنی لاویدا توشی دڵشکاوییەک بووە و ئەمە کاری تێکردووە کە هەرگیز هاوسەرگیری نەکات.

بەپێ یاداشتی ڕەفێق چالاک ساڵی 1946 تێکەڵی هونەر بووە و لەگەڵ کۆمەڵێک میوزیکژەن و سترانبێژ ڕۆشتوون بۆ هەولێر و کۆیە بۆ بەشدار بوون لە شانۆ.


درێژەی بابەت