ئایەت ئەحمەد نەژاد
پێداچوونەوی ١٥:٥١، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
لە شاری روانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان لە کوردستانی رۆژهەڵات لەدایکبووە.
لە ئێستادا لە وڵاتی دانیمارک ژیان بە سەردەبات.
لە منداڵیەوە خولیای هونەر و گۆرانی هەبووە و لە بنەماڵەیەکی هونەرمەند و هونەری چاوی بە دونیا هەڵهێناوە.
لە ساڵی 1998 دەستی بەگۆرانی گووتن کردووە.
کاتێک دەستیبە گۆرانی گووتن کرد سەردەمی سیدی نەبوو، بە شریت یان نەوار گۆرانیەکانی تۆمار دەکرد.
21 گۆرانی هەیە و کاتێک ستودیو هاتۆتە بازارەکانی کرماشان توانیوێتی 4 ئەڵبووم بەتۆمار بکات.
کۆتا ئەلبوومی بەناوی (پەریشان)ەوە بووە لە 2009 کەوتە بەردەستی گوێگران.
ئایەت ئەحمەد نەژدا ئەتوانیت چەند زاراوەیەکی کوردی گۆرانی بڵێت، وەک سۆرانی و هەورامی و لوڕی و کەڵهوڕی.