کاردۆخی (محەمەد ئەمین کاردۆخی)

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٠:٠١، ١ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
273109556 .jpg

محەمەد ئەمین کوڕی کاکە شێخ محەمەد (بەھائەدین) کوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵە ناسراوە بە کاردۆخی (لەدایکبووی25-03-1916لە تەوێڵە، کوردستان - ڕۆژی 06-08-1982 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە)

ناوی تەواوی محەممەد ئەمین کوڕی شێخ محەمەد کە بە کاکە شێخ ناسراوە کوڕی شێخ محەممەد بەھائەدین کوڕی شێخ عوسمانی سیراجەددینی تەوێڵەیە.

دایکی کچی مەلا نەجمەددینی مەلا نەزیرە.

لەساڵی 1916 لەتەوێڵە لەدایکبووە، لەپێنج ساڵیدا لای باوکی‌و خاڵوانی قورئان‌و کتێبە ئایینیەکانی خوێندووە.

لە ساڵی 1925 چوەتەر بەرخوێندن.

لە‌ تەمەنى منداڵییە‌وە‌ حە‌زى لە‌ خوێندنە‌وە‌ و لە‌ بە‌رکردنی شیعر بووە‌، بە‌تایبە‌تی شیعرەکانى (حاجی قادری کۆیی، کوردی و مە‌ولە‌وی) ئە‌مانە‌ تا ڕادە‌یە‌کی زۆر کاریان تێ کردووە.

لە‌ ساڵی 1935 دە‌ستى بە‌ شیعر نووسین کردووە و یە‌کە‌م شیعرى بە‌ ناوی (خۆشە‌ویستی وە‌تە‌ن) نووسیوە‌.

57192.jpg

نازناوى کاردۆخی بۆخۆى هەڵبژاردووە، سەبارەت بەمەش وتویەتى: "کاتێک بە‌ خوێندنە‌وە‌ی سە‌رچاوە‌ مێژووییە‌کانە‌وە‌ خە‌ریک بووم، باسیان لە‌ خێڵێک دە‌کرد بە‌ناوی (کاردۆخ)،‌ کە بۆ یە‌کە‌مجار لە‌ کوردستاندا نیشتە‌جێ بوون، کە‌واتە‌ کادۆخییە‌کان باو باپیرانی ئێمە‌ن، منیش کاردۆخیم ھە‌ڵبژارد و کردمە‌ نازناوی شیعریم".

لە‌ ساڵی 1935 بە‌ مە‌بە‌ستی تە‌واو کردنی خوێندن چوەتە شاری بە‌غداد و لە‌ (دار المعلمین ریفی) وە‌رگیراوە.

لە حوزە‌یرانی ساڵی 1939 خوێندنى تە‌واو کردووە.

لە رۆژى 1/10/1939 بۆ یە‌کە‌م جار لە‌ تە‌وێڵە‌ دامە‌زراوە و بووە بە مامۆستا و تە‌نھا ساڵێک لە‌وێدا ماوەتەوە.

لە چەندین شوێن مامۆستا بووە، لەوانە: (10) ساڵ لە بیارە، (1) ساڵ لە‌ جافە‌ران، (2) ساڵ لە‌ عە‌بابە‌یلێ، (2) ساڵ لە‌ سلێمانی، (10) ساڵ لە‌ ھە‌ڵە‌بجە ، (6) ساڵ لە‌ بە‌غداد.

لە رۆژى 1/4/1970 دوای (31) ساڵ مامۆستایەتى خۆى داوای خانە‌نشینى کردووە و خانە‌نشین بووە.

لە ‌ڕۆژی‌ 6/8/1982 لە تەمەنى (66) ساڵى لە ‌شاری‌ سلێمانی کۆچی دوایی کردووه‌.

کاردۆخی هەر بەمنداڵی حەزی لەخوێندنەوەو لەبەرکردنی هۆنراوە بووە، بەتایبەتیش هۆنراوەکانی حاجی قادرو کوردی‌و مەولەوی، زۆر کاریان تێکردووە.

ئەو بەرهەمانەی‌ کاردۆخی‌ کە تائێستا چاپکراون :

دیوانی (سەیدی هەورامی) - چاپخانەی کامەرانی سلێمانی ساڵی 1971.

بەرگی یەکەمی دیوانی (شاهۆ) - چاپخانەی کامەرانی سلێمانی ساڵی 1976.

بەرگی یەکەمی دیوانی مەردۆخی - چاپخانەی دارالحریە لەبەغدا ساڵی 1978.

بەرگی دووەمی دیوانی (شاهۆ) - چاپخانەی کامەرانی لەسلێمانی ساڵی 1980.

لەچاپدانەوەی دیوانی کاردۆخی بەشی یەکەم‌و هەندێ‌ لەبەشی دووەم - چاپخانەی ئۆفسێتی سەرکەوتن لەسلێمانی ساڵی