داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئەبووحەنیفە دینەوەری

Abū Ḥanīfah Al-Dīnawarī, Sayr mulhimah min al-Sharq wa-al-Gharb.png

ئەبووحەنیفەی دینەوەری(٨٢٨- ٨٩٨) ناوی تەواوی ئەبوو حەنیفە ئەحمەد کوڕی داودی کوڕی وەنەندی دینەوەریە.

دینەوەری ڕوەکناس، مێژوونووس، بیرکار و ئەستێرەناسی کوردە کە لە دینەوەر لە دایک بووە.

ھەروەھا کە دیارە ناوی باپیری وەنەندە کە ناوێکی کوردییە.

دینەوەری بۆ خوێندن ڕۆشتوەتە ئەسفەھان، کووفە و بەسرە.

کارەکان

دینەوەری زیاتر وەکوو ڕوەکناسێکی گەورە دەناسرێ.

یەکێک لە بەناوبانگترین بەرھەمەکانی کتاب النباتە (واتە کتێبی ڕوەک) کە بەرھەمی لێکۆڵینەوەی خۆی لە سەر گیاکانە و ناوی زۆرێک گیای تێدا کۆکردوەتەوە کە پێشینیان لە سەر بازێکیان زانیارییەکیان نەبووە.

زۆرێک لە زانایانی ڕوەکناسی ئەم کتێبەیان وەکوو سەرچاوەیەک بە کار ھێناوە.

دینەوەری ھەروەھا لە مێژوودا کتێبێکی بە ناوی اخبارالطوال لێ بە جێ ماوە کە لە سەدەی نۆزدە و بیستدا لە ئەورووپا بە زمانی فەڕەنسی لە چاپ دراوەتەوە.

ئەو ھەروەھا کتێبی انساب الاکرادی (ڕەچەڵەکەکانی کوردەکان) لە سەر مێژوو و بنەڕەتی کوردان نووسیوە کە ئێستە نادیارە.


درێژەی بابەت