داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

زانکۆ بورهان

370558.jpg

زانکۆ بورهان ساڵح، ناسراو بە زانکۆ بورهان، لە 2ی 4ی ساڵی 1996 لەقەزای شارەزوور_ هەڵەبجەی تازە لەگەڕەکی مامۆستایان لەدایک بووە.

لەخێزانێکی سادە و هەژار پەروەردەبووە و تاقانەبووە.

لەبنەڕەتدا باوباپیرانی زانکۆ بورهان کەرکوکیین و دانیشتووی ئیسکان بوون لەکەرکوک.

تەمەنی منداڵی زانکۆ بورهان بەچەن قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕیوە و ژیانێکی سادە و ئاسایی نەژیاوە و ژیانێکی تراژیدی هەبووە.

بەهۆی خراپتربوونی تەندروستی دایکییەوە کە بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی بووە ئەرکی بەخێوکردنی دەکەوێتە ئەستۆی نەنکی بەناوی ئەسمەر، هەتا تەمەنی حەوت ساڵی لەلای نەنکی پەروەردە بووە و دواتر نەنکی کۆچی دوای دەکات، مردنی نەنکی یەکێک بووە لە ناخۆشترین تراژیدیاکانی ژیانی و کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر دەروونی.

دووەم ناخۆشترین کۆسپەکانی مردنی دایکی بووە لەساڵی (2016)دا، کە بەنەخۆشی جەڵدەی مێشک و ستبوونی گوچیلەکانییەوە کۆچی دوای کردووە..

قۆناغەکانی خوێندنی هەتا پۆلی (12) زانستی تەواوکردووە، بەهۆی فشارەکانی سەرییەوە کە بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانییەکانییەوە بووە نەی توانیوە درێژە بەخوێندن بدات.

ئاوات و ئامانجی لەخوێن پارێزەری و دادوەری بووە.

درێژەی بابەت