سەیید عەبدوڵڵای حاجی سەیید حەسەن
پێداچوونەوی ١١:١٨، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک ساڵی لە دایکبوونی نەزانراوە لە رێکەوتی 13-04-1953 کۆچی دوایی کردووە. ئامۆزای شێخ مەحمودی حەفید و چالاکێکی کاری سیاسی و رێکخراوەیی رۆژگاری دوورخستنەوەی شێخ مەحمودی حەفید بووە بۆ هندستان. هەروەها وەلیلی موتەسەڕیفی '''سل...»ەوە)
ساڵی لە دایکبوونی نەزانراوە لە رێکەوتی 13-04-1953 کۆچی دوایی کردووە.
ئامۆزای شێخ مەحمودی حەفید و چالاکێکی کاری سیاسی و رێکخراوەیی رۆژگاری دوورخستنەوەی شێخ مەحمودی حەفید بووە بۆ هندستان.
هەروەها وەلیلی موتەسەڕیفی سلێمانی ، و سەرەتای دووەم حکوومەتی کوردستان پاشان قایمقامی شارۆچکەی ڕانیە لەهەمان سەردەمدا بەپێی ڕۆژنامەی (ژیان ژمارە 66 ی 17-05-1927 لاپەرە 3) دوورخراوەتەوە بۆ شاری (دیوانییە) لە باشووری ئێراق پاشان هێراوەتەوە بۆ سلێمانی.
سەرچاوە: ئەلبوومی شێخ مەحموودی حەفید / شێخ سالاری حەفید