ئامینە کاکەباوە

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٤٥، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک ئامینە کاکەباوە لە دایک بووی ٦ کانوونی یەکەم ١٩٧٠ لە گوندی (تورجان)ی سەربە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبوە. ئەو کاتێک دەبێتە ١٣ ساڵان پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەوەو دەبێتە پێشمەرگە. ئامینە دەڵێت، فەرماندەی بنکەی سوپای پ...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
20180228.jpg

ئامینە کاکەباوە لە دایک بووی ٦ کانوونی یەکەم ١٩٧٠ لە گوندی (تورجان)ی سەربە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبوە. ئەو کاتێک دەبێتە ١٣ ساڵان پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەوەو دەبێتە پێشمەرگە.

ئامینە دەڵێت، فەرماندەی بنکەی سوپای پاسداران لە گوندەکەیان گوشاری بۆ باوکی ھێنابو کە لەگەڵ ئامینەی گەنجدا ھاوسەرگیری بکات. بەڵام ئامینە ھەڵات و بوە پێشمەرگەی کۆمەڵە.

ئامینە لە شاخ فێری خوێندنەوەو نووسین بوە. ساڵی ١٩٩٢، ئامینە لە تەمەنی ١٩ ساڵاندا، کۆمەڵە بەجێدەھێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەک کچێکی کە خوێنەواری کەمەو نەچووەتە قوتابخانە، ئەژماردەکرێت.

ئامینە، شەوانە دەخوێنێت و ڕۆژانە کاردەکات و ھاوکارییش بۆ خێزانە ھەشت کەسییەکەیان لە ئێران، دەنێرێتەوە.

ئامینە کاکەباوە لە بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ڕاوێژیی کۆمەڵایەتی و بڕوانامەی ماستەر لە فەلسەفە لە زانکۆی ستۆکھۆڵم سەرکەوتو بوو.

ئامینە کاکەباوە

سیاسەتمەدارێکی بە ڕەچەڵەک کوردە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە ئەندامی پەرلەمانی سوید بووە.

ئامینە کاکەباوە ئەو کاتێک دەبێتە ١٣ ساڵان پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەوەو دەبێتە پێشمەرگە.

ساڵی ١٩٩٢، ئامینە لە تەمەنی ١٩ ساڵاندا، کۆمەڵە بەجێدەھێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەک کچێکی کە خوێنەواری کەمەو نەچووەتە قوتابخانە، ئەژماردەکرێت.

ساڵی ٢٠٠٥، لقی سویدی ڕێکخراوی فیمینستی فرەنسی بەناوی «نە لەشفرۆش و نە ستەمدیدە» دادەمەزرێنێت. ئەو ڕێکخراوە داکۆکی لە مافی کچانی کۆچبەرو پەراوێزنشینی سوید، دەکات.

ساڵی ٢٠٠٨، ئامینە کاکە باوە لەلایەن پارتی چەپی سویدەوە کاندید دەکرێت و وەک یەکێک لە نوێنەرانی شاری ستۆکھۆڵم دەبێتە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتەو لەو کاتەوە تا ئێستا توانیویەتی وەک پەرلەمانتار بمێنێتەوە.

ئامینە خۆی بە پەرلەمانتارێکی چەپ و سۆسیالیست دەزانێ.