داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامینە کاکەباوە

20180228.jpg

ئامینە کاکەباوە لە دایک بووی ٦ کانوونی یەکەم ١٩٧٠ لە گوندی تورجانی سەربە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبوە.

ئەو کاتێک دەبێتە ١٣ ساڵان پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەوەو دەبێتە پێشمەرگە.

ئامینە دەڵێت، فەرماندەی بنکەی سوپای پاسداران لە گوندەکەیان گوشاری بۆ باوکی ھێنابو کە لەگەڵ ئامینەی گەنجدا ھاوسەرگیری بکات.

بەڵام ئامینە ھەڵاهات و بوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە.

ئامینە لە شاخ فێری خوێندنەوەو نووسین بوە.

ساڵی ١٩٩٢، ئامینە لە تەمەنی ١٩ ساڵاندا، کۆمەڵە بەجێدەھێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەک کچێکی کە خوێنەواری کەمەو نەچووەتە قوتابخانە، ئەژماردەکرێت.

ئامینە، شەوانە دەخوێنێت و ڕۆژانە کاردەکات و ھاوکارییش بۆ خێزانە ھەشت کەسییەکەیان لە ئێران، دەنێرێتەوە.


درێژەی بابەت