داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی مانگەکانی ساڵ

Dow2456.jpg

ڕۆژژمێری زایینی (گریگۆری) ڕۆژ ژمێرێکی بەکارھاتووە لە جیھانی ڕۆژاوا و زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتدا، و ئەم ڕۆژ ژمێرە بە زایینی ناسراوە لەبەرئەوەی بە بڕوای ھەفتەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دانراوە، ٣١ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١٢ی شەو (00:00)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵێکی نوێ.

ساڵی زایینی خولێکی زەوی بە دەوری خۆردا دەنوێنێت، کە نزیکەی ٣٦٥ ڕۆژ دەکات (بە تەواوی ٣٦٥٫٢٤٢٥) ڕۆژە.

ھەروەھا لە ڕۆژژمێری زایینیدا پەیوەندی لە نێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە.

زانای ئیتالی (ئلیسیۆس لیلیۆس) دانەری بووە لە ساڵی ١٥٨١ وەک جێگرەوەیەک بۆ ڕۆژژمێری (یولیۆسی) کە بە ناوی یولیۆس قەیسەرەوە ناونرابوو، و ڕۆژژمێری زایینی نوێ بە گریگۆری ناو دەبرێت بە ناوی پاپا گریگۆریۆسی سێزدەیەم

(Pope Gregory XIII)، و سێ ڕۆژ جیاوازی ھەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری یولیۆسی دێریندا لە ٤٠٠ ساڵدا. درێژەی بابەت