داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 1

274325163.jpg

نووسین و ئامادەکردنی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود

دوای ئه‌نفالی یه‌ک و دوو وسێ ی (دۆڵی جافایه‌تی مه‌رگه‌ وشارباژێرو قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان) ، چه‌ند پێشمه‌رگه‌وکادرو فه‌رمانده‌یه‌کی خاوه‌ن ئه‌زمونی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک له‌ پێشمه‌گه‌ی تییپه‌کانی گه‌رمیان وقه‌ره‌داغ، دوای شه‌ڕ و به‌رگرییه‌کی بێ وێنه‌ رووبه‌روو ی سوپای ئه‌نفال بوونه‌وه‌ ، له‌ هه‌ر سێ قۆناغه‌که‌ی ئه‌نفال ،ئه‌و پارتیزانانانه‌ له‌ هه‌ڵوێستێکی به‌های مێژوو ی دا بڕیا ریان دا ، وه‌ک چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتیزانی له‌ گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ بمێننه‌وه‌ ، نیشتمان چۆڵی نه‌که‌ن ، درێژه‌ به‌ جه‌نگی پارتیزانی بده‌ن ، ئه‌و بڕیاره‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ دژوارو ئاڵۆزه‌ی ئه‌نفال و دوای ئه‌نفال، له‌خاکێکی خاپورکراو سوتماک وچۆڵه‌وانی ، ئه‌زمونێکی ده‌گمه‌نی بێ وێنه‌ بوو، له‌ مێژووی نوێ ی جه‌نگی پارتیزانی جیهان .

ئه‌و پارتیزانانه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌دا بڕیار ی مه‌رگی شکۆمه‌ندیان دا ، له‌ سه‌ره‌تا دا هیچ حه‌شارگه‌یه‌کی خۆ حه‌شاردانیان دیاری نه‌کرد بوو بریتی بوون له‌:

  • حه‌مه‌ره‌ش و مه‌فره‌زه‌که‌ی له‌ سنووری ناوچه‌ی سه‌نگاو چیای ئاشداغ.
  • سه‌ید جه‌وهه‌رو نازم که‌رکوکی و شیخ که‌ریم چاوڕه‌ش و مه‌فره‌زه‌که‌یان له‌ سنووری زه‌نگه‌نه‌و ئه‌و به‌ری قادر که‌ره‌م له‌ هه‌رده‌ی زه‌نگنه‌ .
  • عوسمانی حاجی مه‌حمود و مه‌فره‌زه‌که‌ی له‌ سنووری ناوچه‌ی کفری له‌ چه‌م قایش و ئاوه‌ سپی لای سه‌رقه‌ڵا.
  • مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان و سه‌ید محه‌مه‌دو مه‌فره‌زه‌که‌یان له‌ ناوچه‌ی رۆغزایی مانه‌وه‌ ، دواتر روویان کرده‌ ( توورکه‌ ...زاوت ....داری خله‌ )
  • عه‌دنانی حه‌مه‌ی میانا و مام ساڵح و مه‌فره‌زه‌که‌ی له‌ ده‌وروبه‌ری زاوت .
  • حه‌مه‌ پاریاوڵه سنووری (مراوه‌ ) و( پاریا وڵه‌) ...
  • مه‌حمودی مامه‌ عه‌زه‌ له‌ ئاوه‌سپی سنووری قه‌ره‌داغ ..


درێژەی بابەت