عەلی ئەلبورزی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٣:١٦، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

عەلی ئەلبورزی (بە فارسی: علی البرزی) ھونەرمەندی گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشانە کە بە زاراوەی کوردی کرماشانی گۆرانیی خوێندووە.

عەلی ئەلبورزی لە ساڵی 1920 (١٢٩٩)ی کۆچیی ھەتاوی لە لە گەڕەکی بەرزەدەماخی شاری کرماشان لە دایک بوو. عەلی ئەلبورزی لە ئاواز قوتابیی دەوریش حەسەن خەراباتی بووە.

لە ساڵەکانی دەھەی ١٣٣٠ی کووچیی ھەتاوی لە ڕادیۆی کرماشان گۆرانی خوێندووە و ڕۆلێکی ھەرەگرنگی بووە.

لە نوێکردنەوەی مووسیقای کوردیی باشووری لە شاری کرماشان. عەلی ئەلبورزی تۆزێک لە کارەکانی لەگەڵ ئەبولحەسەن سەبا و ئۆرکستێری ڕادیۆ ئێران خوێندووە و تەنیا گۆرانیبێژێکە کە گۆرانیی کوردیی لەگەڵ ئەم ئۆرکستێرانە خوێندووە.

زۆربەی کارەکانی لە ئەرشیڤی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆنی کرماشان نابوود کراونەتەوە.

عەلی ئەلبورزی ئامۆزای حوسێن ئەلبورزی بووە. ناسراوترین گوورانیی وە دوورەو هاتی، وەتم یە یارەە کە ھێشتا یەکێکە لە ناسراوترین گۆرانیەکانی کوردیی باشووری. عەلی ئەلبورزی لە ساڵی 2007 (١٣٨٦)ی ھەتاوی لە تاران کۆچی دوایی کرد.