نەریمان بابان
پێداچوونەوی ١٩:٥١، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک نەریمان محەمەد عارف ناسراو بە نەریمان بابان لە دایکبووی سلێمانی. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و کۆلێژی وێژەیی بەشی مێژووی لە شاری مووسڵ تەواو کردووە. لە ١٩٨٣، تیپی مۆسیقای بابانی دروست...»ەوە)
نەریمان محەمەد عارف ناسراو بە نەریمان بابان لە دایکبووی سلێمانی.
خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و کۆلێژی وێژەیی بەشی مێژووی لە شاری مووسڵ تەواو کردووە.
لە ١٩٨٣، تیپی مۆسیقای بابانی دروست کرد و تا ١٩٩٣ لەو تیپە خزمەتی کردووە.
لە ١٩٩٥ وڵاتی جێھێشت و بەرەو ھەندەران ڕۆیشت، و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوو.
نەریمان خاوەنی ٦٨ بەرھەمی ھونەرییە، و زۆرینەی ئاواز و ھۆنراوەکانی بەرھەمی خودی خۆیەتی، کە ئەمە جگە لەوەی ئاواز و ھۆنراوەی بۆ چەندین ھونەرمەندی تریش داناوە.