قەڵای کوردان
ئەم قەڵایە لە سەدەی 11 لەلایەن کوردەکانەوە دروستکراوە.
قەڵای کوردان (بە عەرەبی: حصن الأكراد بەفەرەنسی: Krak des Chevaliers) لە سەر 3 هێکتار زەوی بەبەرزی گردێکی 600 مەتر بەسەر ناوچەکەدا دروستکراوە.
ئەم قەڵایە دەکەوێتە پارێزگای حومس، ٦٠ کیلۆمەتر لە باژێری (حومس)ەوە دوورە و لەلایەن رێکخراوی (یونسکۆ)وە وەک کەلەپوورێکی مرۆڤایەتی دەسنیشانکراوە.
لەسەدەی 12 لە لایەن خاچدارە دیانەکان قودس و بەشێکی وڵاتی شامیان داگیر کردن ناویان نا Krak des Chevaliers شوورە و ژوورەکانی گەورەترو پتەو تر کران وبوو بە مۆڵگەیەکی بەھێز بۆ شاسوارانی ناسراو بە ئۆسپیتالی (Knights Hospitaller) و لەوساوە لە ئەوروپا بە قەڵای شاسواران (قلعە الفرسان: Krak des Chevaliers)ناسرا. کە سەلاحەدینی ئەییووبی قودسی گرتەوە ئەم قەڵایەش کەوتە بەر ھێرشی موسڵمانانەوە و لە 8 نیسانی ساڵی 1270ز لەلایەن کوردەکانەوە گیرایەوە. ساڵی 1926 فەرەنسیەکان کاتێک سوریایان داگیرکرد ئەم قەلایەیان دووبارە نوژەن کردەوە.