مەهاباد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مەھاباد یەکێکە لە گرنگترین و بەناوبانگترین شارەکانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان . ئەم شارە یەکێکە لە شارە گەورەکانی پارێزگای ورمێ و لە باشووری گۆلی ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوچەی مەھاباد شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی هاوچەرخدا بووە. ئەم شارە پایتەختی کۆماری کوردستان (کۆماری مەھاباد) بوو و لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی بۆ ماوەیەک لە ژێر دەسەڵاتی کورداندا بوو.

مه‌هاباد له باکووره‌وه له‌گه‌ڵ شاری میاندواو، له باشووره‌وه له‌گه‌ڵ شاری سه‌رده‌شت، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ شاری بۆکان و له ڕۆژئاواوه له‌گه‌ڵ شاری پیرانشار هاوسنووره. مه سعود بارزانی سالی 1946 لە ڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانله مه هاباد لەدایکبووە شاری مەھاباد بەهۆی ھەڵکەوتن لەسەر ڕیگاکانی سێ پارێزگای ورمێ، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات شوێنێکی تایبەتی ھەیە.ئەم شارە ١١٩ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٢٩٨ کیلۆمەتر لە سنە و ٢١٤ کیلۆمەتر لە تەورێز دوورە.

ناوی شار لە ڕابردوودا، شاری مەھاباد «ساوجبلاغ» یان «ساوجبلاغی موکری» ناو نرابوو کە وشەیەکی تورکییە بە مانای «کانیاوی سارد». لە سەردمەی ڕەزاشادا ئەم ناوە گێڕدرایەوە بۆ ناوە مێژوویییەکەی خۆی مەھاباد، کە ناوێکە پێوەندی بە مێژووی مادەکان لەم شوێنەدا ھەیە؛[٨] ئەگەرچی ئێستاش ھەندێک کەس بە تایبەت سابڵاغییەکان (مەهابادی عەسڵ و ئەوانەی هەمیشه لەوێ ژیاون) «سابڵاغ» ناوی لێ دەبەن.