ئاوێزان نوری
ئاوێزان نوری، ژنه شاعیر و چالاكوانی مهدهنی له ساڵی 1981 له شاری كهركووك له دایكبووه.
یهكێكه لهو دهنگه مێینانهی كه ساڵانێكی زۆره دهنووسێت و شیعر دهخوێنێتهوه.
لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە خولیای شیعر نوسینی هەبوەو باوکی بەشیعری شاعیرانی گەورەی کوردی ناساندوە، دەڵێت “خولیای شیعر نوسینم دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی پێنج ساڵی باوکم لەرێی دیوانەکانی نالی و مەحوی و گۆران و سالم، لەڕێی کتێبخانە بچوکەکەیەوە فێری نوسین و خوێندنەوەی کردم”.
مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس پەیامی شاعیربونی داوە بەئاوێزان نوری، هاوڕێیەکی هۆنراوەکانی ئاوێزانی بۆ بردووە، ئەویش مژدەی شاعیر بونی داوەتێ، ئاوێزان وتی “لەساڵی 2002 هاوڕێیەکەم شیعرەکانی بردم بۆ مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس، ئەویش شەن و کەوی دەکردن و پاش هەڵسەگاندن مژدەی شاعیربونی داوەتێ، دایکیشی هاوشێوەی مامۆستا مودەڕیس پاڵپشتم بوە بۆ شاعیربونم”.
ئاوێزان خاوەنی چوار بەرهەمی ئەدەبییە، سیان لەوانە شیعرن و رۆمانێکیشی نوسیوە بەناوی نامەکانی نامۆ، لەسەرەتای پرۆسەی ئازادییەوە ئاوێزانیش ئازاد بوە لەشیعر نوسین، بەجۆرێک هەریەک لە(پیاسەیەک بەکوچەکانی قەدەردا)و (بەرسیلە عەشقێ بۆ خودا)و (لەجەستەی گەڵایەکدا دەمرم) بونە بەرهەمە شیعرییەکانی ئاوێزان و کەوتنە بەردیدەی خوێنەرانی.