ئەمین عەلی بەدرخان
ئەمین عەلی بەدرخان لە ساڵی 1851 لە کرێتا، لەدایکبووە لە ساڵی 1926 لە میسر کۆچی دوایی کردووە.
ئەمین عەلی بەدرخان باوکی جەلادەت بەدرخان و کامەران بەدرخان و سەید مۆینە
میر ئەمین عەلی بێدرخان لە ساڵی 1851 لەدایکبووە لەقوتابخانەی سوڵتاندا یاسای خوێندووە کە تەنیا بۆ منداڵانی میرەکان لەئەستەنبوڵ دروستکراوە، کەسایەتێکی ژێهات و ژیری هەبووە.
پیاوێکی زۆر بە توانا و دڵسۆز بوو. بە هۆزانەوانی گەورەی کورد (حاجی قادری کۆیە) زۆر سەرسام بووە، کاریگەری هۆنراوە نیشتیمانیەکانی ڕۆشنبیری و مەعریفەی کوردستانی خستۆتە دڵی میر ئەمین عەلی بەدرخانەوە
میر ئەمین عەلی بێدرخان وەک کوڕە گەورە و لە ڕێگەی نیشتمانپەروەرییەوە ئەرکی سەرشانی بنەماڵەکەی گرتە ئەستۆ و ڕێگەی باوباپیرانی گرتە بەر و دەستی لە ڕزگاریی کوردستاندا هەبوو.
بۆیە لەساڵی 1889 خۆی و میدحەتی برای لەئیستەنبوڵەوە بەرەو کوردستان بەڕێکەوتن لەگەڵ سەرۆک هۆز و ئاغاکانی کورد لە تەرابزۆن کۆبوونەوە و کاریان بۆ کۆبوونەوەیەکی گشتی کرد بۆ ئازادکردنی کوردستان لە ژێر چنگی تورک پاک بکەنەوە.