ململانێ چۆن سەرکەوتوو دەبێ لەگەل لایەنی بەرامبەر؟
نووسینی: زانا رەزاق
سەرەتا پێش هەموو شتێک ململانێ و ڕکابەری لەنێوان دوو هێزە یا زیاتر، ئەمەش بۆ ئەوەی خۆی و کارەکانی خزمەتێکی فراوان بە کۆمەلگا بکات
ململانێیەک لەسەر بنەمای لەوەی تر جیاوازبوون ،جیاوازبوونێک بە بەدیلی باشتر و چاکتر یان بلێین باشتر پێشکەش کردن ،پێشکەش کردنێک لەسەر ئەساسی و ڕێچکەیەک بۆ گۆڕانکاری ، بەرەو پێشچوون
ئەمە بۆ کۆمەلگای ڕۆژهەلاتییەکان و بەتایبەت کۆمەلگای ئێمە زۆر پێویستە چونکە زۆرێک هێزەکان بەیەکتری دەچن و تەقلیدین بەلام دەکرێ هێزێکیان هەلەکانی خۆی ڕاست بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ ململانێ لەگەل هێزەکانی تر بکات.
ئەمە چۆن دەکرێ ؟ چۆن هەلەکانی خۆی ڕاست بکاتەوە؟ دەبێ ئەو هێزە پابەندی ڕەهای بە دیموکراسی ڕاستەقینە هەبێ.
پابەندبوونی لەنێو هێزەکەی دواتر بۆ دەرەوەی هێزەکە و مرۆڤەکانی کۆمەلگا یانی بانگەشەی ئەو بیرو ڕایانە و جیهانبینی خۆت بکەی بۆ مرۆڤەکانی کۆمەلگا، ئیدی لێرە دا چەندین جیاوازییەک لەنێوان دیموکراسی ڕاستەقینە لەگەل دیموکراسی ساختە دەخەینەڕوو.
- یەکەم دیموکراسی ڕاستەقینە دادپەوەری و یەکسانی تێدایە یاساش سەروەرە بەلام هی دیموکراسی سەختە نادادپەروەری و نایەکسانی تیدایە و یاساش سەروەر نیە بەلکو کەسانێک لە سەرووی یاساش هەن
- دووەم لە دیموکراسی ڕاستەقینە هەم لەنێو هێزەکە هەم بۆ بوارەکانی کۆمەلگا پشت بە مرۆڤی بەتوانا و لێهاتوو و خاوەن ئەزموون دەبەسترێت بەلام هی دیموکراسی ساختە پشت بە خزم خزمێنەو شتی تر دەبەسترێت.
- سێیەم لە دیموکراسی ڕاستەقینە هەموویان دەتوانن لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمەکان بکەن. تەنانەت پڕ ڕەخنەشی بکەن بەلام لە هی دیموکراسی ساختە ناتوانرێت لێپرسینەوەی ڕاستەقینە و ڕەخنەی ڕاستەقینە بگریت.
- چوارەم لە دیموکراسی ڕاستەقینە هێزەکە هی هەموو مرۆڤەکانی کۆمەلگایە بەلام لە دیموکراسی ساختە هێزەکە نەک هی هەموو مرۆڤەکانی کۆمەلگا نیە بەلکو لەنێو هێزەکەش هی هەموویان نییە.
- پێنجەم لە دیموکراسی ڕاستەقینە هەموو کەس ئازادن بەلام لە هی دیموکراسی ساختە هەموو کەس لە بیرو ڕا ئازاد نین
- شەشەم لە دیموکراسی ڕاستەقینە هەموو مرۆڤەکانی ژیانێکی باش و خۆشگوزەرانێکی باشیان بۆ دەبێ بەلام لە هی ساختە ژیانێکی پڕ لە ناخۆشی و دەربەسەری تێدا دەبێ.
- حەوتەم لە دیموکراسی ڕاستەقینە پەروەردە کردنی ئەندامان و خەلک لەسەر بنەمای تەندروستییە بەلام لە هی ساختە ناتەندروستی و پڕ لە ڕق و کینە و تیرۆری فکرییە.
تێبینی: بێگومان هەر هێزێک ئەوە بکاتە جیهانبینی خۆی لە دوورمەودا و داهاتووی هی ئەوە و سەرکەوتنی مسۆگەرە