داڕێژە:Penjam

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
1477dde1.jpg

یەکێکە لە گەورەکانی هونەری کوردی سەر بەئایینی یارسان.

لەساڵی 1957 ی زایینی، لەشاری سەحنەی کرماشان لەدایک بووەو بەهۆی کاریگەری لەباوکی، شاموراد عالی نەژاد، دەستی بەکاری ژەنینی تەمبوور، واتا ئامێری موسیقی پیرۆزی کوردانی یارسان کردووە.

سەید خەلیل لەلای زۆر مامۆستای هونەری تەمبور ژەن، وەک سەید ئەمڕوڵڵا شائیبڕاهیمی، دەروێش خەلیل و عابدین خادەمی و گەلێک مامۆستای دیکە، پەروەردەی ئایینی و هونەری بینیەوە و بەپلەی مامۆستایەتی گەیشتبوو.

دواتر دەبێتەبەرپرسیاری گرپووی تەمبورژەنانی شاری سەحنەی کرماشان و لەکۆتایی ساڵەکانی 70 ی زایینی، لەبواری مۆسیقا، لەزانکۆی هونەری تاران، خوێندن تەواو دەکات و لەساڵەکانی 80، چەندین گرووپی موسیقا و تەمبور پێک دەهێنێت و گەلێک بەرهەمی تەک نەوازی بەنرخ ئامادەدەکات.

Seyed-khalil-alinezhad.jpg

خەلیل عالی نەژاد هەروەها لەکاسێتی دەنگی ئەوین، کەبەرهەمێکی هونەرمەند شەهرام نازرییە، تەمبووری ژەنیوه.

لەکۆتایی ساڵەکانی 80، سەید خەلیل بۆ هەمیشەزێدی خۆی بەجێ دەهێڵت و ماوەی چەند ساڵێک لەتاران دەژی و دواتریش داوای پەنابەری لەوڵاتی سوێد دەکات.



درێژەی بابەت