داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

خۆشم دەوێی پیاو

280460546 .jpg

نووسینی: خەندان جەزا

کێ دیووییە مەل بەبالێک بفرێ ؟ کێ دیووییە مریەم زیبدووبێتەوە؟ ژیان بێ رەگەزی بەرامبەر ناهاوسەنگە نا ھاوسەنگ !

شەری من لەگەڵ تۆی پیاو نیە ، دلنیابە من نەئێستاو نەرابردوو هیچ رقوکینە و جەنگێکم لەگەڵ تۆ نەبوەو نییە .

من سالانێکە هاوارمە کە تۆی پیاوم خۆش دەوێ ، عاشقتم و عاشقمی ، وەلی کەس بروام پێناکات .

شەری من لەگەڵ ئەودابونەریتە دارزاوەیە کە لەمێژە فەلەجەو قرخن بووە شەری من لەگەڵ ئەوشەرەفەیە کەھێشتا خۆڵی بیابانی لەسەرە ، لەگەل ئەوسیستەمە لەرزۆکەیە کە سالەهایە سەری شۆرە بێ ئابڕووە بێ شەرەفە .

هیچ کات تۆی پیاو بە بەختەوەرتر لەخۆم نابینم ! ھیچ کات تۆ بەپالەوانی دێوکوژەکان ناناسم ! لەچەقۆو تەورەکەی دەستت بە قاتل نابینم دلنیابە، تۆ لەمن بەدبەخت تری ، دەزانم ژن دەسوتێ ، دەفرۆشرێ ، لەچآڵ دەنرێ، ناوگەڵی خوێناوی دەکرێ ، سەردەبڕدرێ ، دەزانم زۆر لەوەزیاتر ژن هەلاهەلا دەکرێ بەلام دەبێ بزانیت ژن قوربانیە و تۆی پیاو باجەکەی دەدەیت ! تۆ بەدبەختی چیتر ئابڕوتنییە لە سوچێکی تەڵخترین ئاوێنەدا خۆت ببینی .


درێژەی بابەت