دیار هەڵەبجەیی
دیار هه‌له‌بجه‌یی، ناوی تەواوی دیار ئه‌حمه‌د فره‌ج، له 01-07-1971 له شاری هه‌ڵەبجه لە دایکبووە.
قۆناغه‌كانی خۆێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌و شاره و په‌یمانگای مامۆستایانی له سلێمانی ته‌واو کردووە.
دوای ساڵانێک لە ئەزموونی مامۆستایی، ئێستا لە یەکەی چالاکی قوتابخانەکان سەرپەرشتیاری بەشی (شیعر و پەخشان)ـە. تێكه‌ل بوونی به دنیای شیعر دهگهرێتهوە بۆ ناوەڕاستی نەوەدەکان.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:-
- بەرسیلە، 2004
- شاری یاری، 2008
تا ئێستا خاوه‌نی ئەم دوو نامیلكه شیعرییە کە ڕێکخراوی (لانەی مناڵانی کوردستان) ئەرکی لەچاپدانیان گرتە ئەستۆ.
له‌زۆربه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا شیعری بلاوكردووه‌ته‌وه. بەڵام بەپێی ئەوەی شیعرەکانی زۆربەیان لیرکییە، زۆربەی هونەرمەندان کاریان لەسەر تێکستەکانی کردووە، لەوانە:- هونەرمەندان (نەجمەدین غوڵامی، دیاری قەرەداغی، میکایل، حەمە ڕەئوف کەرکووکی، کەمال محەمەد، کامەران عومەر، زاهیر جلال، لوقمان سەلیم، کاروانی نەی، گۆران نوری، ئاریان کەریم، شاخەوان هەڵەبجەیی، هەڵوێست محمد، ئاڵا عومەر، دەریا خالید، ئاڤان عوسمان، تارا ڕەسوڵ، چەند هونەرمەندێکی تر). پرۆژه‌ی ئێستای دیوانێکی شیعریه، به‌ناوی (دیوانی دیار هەڵەبجەیی)، کەسەرجەم شیعرەکانی لەخۆگرتووە کە (ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە) ئەرکی لەچاپدانیان گرتووەتە ئەستۆ.
تۆمارێکی تایبەت: بۆ مانومیدیا لەلایەن بەرێز (دلێر رەفیق) سەبارەت بە ژیاننامەی (دیار هەڵەبجەیی)