ئەسعەد قەرەداخی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٤:٢٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «'''ئەسعەد قەرەداخی ''' وێنۆک ئەسعەد عومەر مەردۆخی قەرەداخی، ناسراو بە ئەسعەد قەرەداخی. نووسەر، ئاکادیمگەر لە بوارەکانی هونەری ميوزیک، زانستی کیمیا و پەروەردە. خاوەن بەهرەیەکی بە پێز و فرە بەرهەم. لە شاری هەڵەبجە لە باشووري کوردستان، س...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ئەسعەد قەرەداخی

071539.jpg

ئەسعەد عومەر مەردۆخی قەرەداخی، ناسراو بە ئەسعەد قەرەداخی. نووسەر، ئاکادیمگەر لە بوارەکانی هونەری ميوزیک، زانستی کیمیا و پەروەردە. خاوەن بەهرەیەکی بە پێز و فرە بەرهەم. لە شاری هەڵەبجە لە باشووري کوردستان، ساڵی 01-07-1951 لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.


  • لە زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی B.Sc. لە بواری زانستی کیمیا ساڵی 1972-1973 وەرگرتووە.
  • لە دوو دوا ساڵەی خوێندنیدا لە زانکۆ، لەگەڵ چەند زانکارێکی هاوکاريکیدا گۆڤارێکی زانستیی وەرزیی بەناوی (گۆڤاری کۆلێژی زانستەکان)ی دەرکردووە و هەر بە خۆشیی سەرپەرشتیاریی کردووە.
  • ساڵی 1975 بە موعید Demonstrator لە بەشی کیمیا/ زانکۆی سلێمانی و دواتر لە زانکۆی سەڵاحەدین/ هەولێر، لە بواری کیمیای ئەندامیی و ژیۆکیمیا دەستبەکاربووە.
  • ساڵی2000، بڕوانامەی B.Sc. لە بواری پەروەردە/ سۆدرتۆرن/ ستۆکهۆڵم - سوێد وەرگرتووە.
  • بۆ ماوەی ساڵێک لە بەشی ژیۆکیمیا - ناوەندی زانستگەریی- نۆڤومNovum/ ستۆکهۆڵم دەستبەکار دەبێت و بەشداری دەکات لە چەند پرۆژەیەکی زانستگەریی.
  • ساڵی2003 ز، پیشەی مامۆستایی وەردەگرێت تا ساڵی 2018 خانەنشین دەبێت.
  • بە درێژایی ئەو ساڵانەی، لەپاڵ کارکردن و وانە وتنەوەیدا، چەندین چالاکی مژار و وانینەوە و وەرگێڕان، نووسینی جۆرانجۆر نامیلکەی هێناوەتە بەرهەم.
  • شارەزا لە زوانەکانی عەرەبیی، ئینگلیزیی و سوێدیی، دانان و داڕشتن و داڕشتنەوەی زۆر لە زاراوە زانستییەکان، پەروەردە و هونەری میوزیک بە زوانی کوردیی.
2071721.jpg


لەو بابەتانەی هێناویەتە بەرهەم و لە چاپی داون:-

  1. «سەد کەسی یەکەمThe first Hundred «، «ڕیزبەندی ئەو کەسایەتییانەی زۆرترین هەژموون و کاریگەریان هەبووە لە مێژوودا» د. مایکڵ هارت، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی، 1983.
  1. «توخمەکان« The Elements، بە دوو بەرگ. 757/ لا، لەبارەی مێژووی توخمە کیمیایییەکان/ 2006.
  1. «بنەماکانی پۆلیمەرزانیی و کارپێکردنەکانی«، 447/ لا، پرۆفیسۆر د. زەنون و ئاکادیمیاگەر ئەسعەد قەرەداخی 2010.
  1. «مێژووی ژمارە«، ساڵی/ 2010.
  1. زنجیرەی 36/ ژمارە «بەرەو پرۆژەی کوردستانیی ستراتیژیی» د. ئەحمەد خەلیل/ بە عەرەبی، ئەسعەد قەرەداخی/ بە کوردی/ 2011.
  1. «تەنگەوەریی«، «المضایقة Bullying، 177/ لا»، وانینەوەیەکی پەروەردەیی لەبارەی دیاردەی توندوتیژیی تەنگەوەریی لە خوێندنگە بنەڕەتییەکاندا»، بە زمانی عەرەبی/ 2013.
  1. «چوار توخمە دێرینەکانی سروشت»، دوو بەرگ، 930/ لا، پرۆفیسۆر د. زەنون، ئاکادیمیاگەر ئەسعەد قەرەداخی 2021.


چالاکییە هونەرییەکانی:-

  • لە بواری هونەردا، میوزیکژەن و سترانبێژ، زۆر وتاری لە بواری میوزیک، لە گۆڤارەکاندا نووسیوە.
  • بەشداربووە لە دامەزراندنی تیپی میوزیکی سلێمانی، وەک سترانبێژ و ژەنیاری قانوون و سەنتور.
  • نزیکەی شازدە سترانی بۆ تەلەڤزیۆن تۆمار کردووە و لە هەموو بەرهەمەکانی تیپی میوزیکی سلێمانییدا بەشداریی کردووە.
  • بەشداربوو لە دامەزرێنەرانی تیپی میوزیکی سلێمانی ساڵی/1969-1968.
  • بەشداربوو لە دامەزرێنەرانی تیپی ميوزێکی زانکۆی سلێمانی ساڵی/ 1973-1972.
  • لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە/ 1991.
  • فەرهەنگی میوزیک، 520/ لا، ساڵی/ 2010.
  • «ئەی ڕەقیب لە تای تەرازوودا»، ساڵی/ 2012.
  • خۆشخوانیی دەنگ چۆنیەتی گۆشکردن و گەشەپێدانی، ساڵی/ 2012.
  • فەلسەفەی میوزیک لە ساز و ئاوازدا، دوو بەرگ. 860/ لا، ساڵی 2015.
Asaad071805.jpg
0716038asaad.jpg


گۆرانییەکانی ئەسعەد قەرەداخی:

ئەو گۆرانییانەی لەگەڵ تیپی میوزیکی سلێمانی تۆمارکراون:

گۆرانی فۆلکلۆر:

  • ئەندامی لیستی خاڵبەندکراو

(ناسکۆڵە گیان و کەژاوە بێنن)، (ئاگربارانە و نارینێ).

گۆرانییە ئاوازێنراوەکان:

  • ئەندامی لیستی خاڵبەندکراو

(سەوزەڵێ)، (تەنکە مەڕۆ لە دواتم)، (خانم خانمی)، (شل شل بە ڕێم کە).

  • تاسەی دەروون؛ (شیعری نووری وەشتی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
  • لە یادم ناچێ؛ (شیعری ئەحمەد قەرەداخی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
  • سۆزی دەروون؛ (شیعری ئەحمەد قەرەداخی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
  • ئەی نیشتمانم؛ (ئاوازی دلێر ئیبراهیم).
  • وام ئەزانی؛ (شیعر و ئاوازی دلێر ئیبراهیم).
  • کاروانچی؛ (شیعری دڵشاد مەریوانی و بەرزنجی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی.
  • خاکی شیرینی وڵات؛ (شیعری شێرکۆ بێکەس، ئاوازی خالید سەرکار).
  • دەروێش عەبدوڵڵا؛ (شیعری گۆران، ئاوازی سەڵاح ڕەئووف).
  • دوێنێ لەتەک نەمانی سوورایی خۆرنشیندا؛ (شیعری ئەحمەد هەردی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
  • بەیانی هەر دێ؛ (شیعری فەرەیدوون عەبدول بەرزنجی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
  • گەشت لە هەورامان؛ (شیعری گۆران، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی). لەگەڵ تیپی مۆزیکی زانکۆ تۆمار کراوە.
  • قژکاڵی لێو ئاڵی؛ (شیعری گۆران، ئاوازی ئەحمەد محەممەد). لەگەڵ تیپی مۆزیکی زانکۆ تۆمار کراوە.