دیار هەڵەبجەیی
دیار هه‌ڵه‌بجه‌یی، ناوی تەواوی دیار ئه‌حمه‌د فره‌ج، له 01-07-1971 له شاری هەڵەبجە لە دایکبووە.
قۆناغه‌كانی خۆێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌و شاره و په‌یمانگای مامۆستایانی له سلێمانی ته‌واو کردووە.
دوای ساڵانێک لە ئەزموونی مامۆستایی، ئێستا لە یەکەی چالاکی قوتابخانەکان سەرپەرشتیاری بەشی (شیعر و پەخشان)ـە. تێكه‌ل بوونی به دنیای شیعر دهگهرێتهوە بۆ ناوەڕاستی نەوەدەکان.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:-
- بەرسیلە، 2004
- شاری یاری، 2008
تا ئێستا خاوه‌نی ئەم دوو نامیلكه شیعرییە کە ڕێکخراوی (لانەی مناڵانی کوردستان) ئەرکی لەچاپدانیان گرتە ئەستۆ.
له‌زۆربه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا شیعری بلاوكردووه‌ته‌وه. بەڵام بەپێی ئەوەی شیعرەکانی زۆربەیان لیرکییە، زۆربەی هونەرمەندان کاریان لەسەر تێکستەکانی کردووە، لەوانە:- هونەرمەندان (نەجمەدین غوڵامی، دیاری قەرەداغی، میکایل، حەمە ڕەئووف کەرکووکی، کەمال محەمەد، کامەران عومەر، زاهیر جەلال، لوقمان سەلیم، کاروانی نەی، گۆران نوری، ئاریان کەریم، شاخەوان هەڵەبجەیی، هەڵوێست محەمەد، ئاڵا عومەر، دەریا خالید، ئاڤان عوسمان، تارا ڕەسوڵ، چەند هونەرمەندێکی تر). پرۆژه‌ی ئێستای دیوانێکی شیعریه، به‌ناوی (دیوانی دیار هەڵەبجەیی)، کەسەرجەم شیعرەکانی لەخۆگرتووە کە (ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە) ئەرکی لەچاپدانیان گرتووەتە ئەستۆ.
(برینێكی به ئازار)
چ ته‌مێكه به‌م ناوه‌خته سیمای شاری داپۆشیوه
چ خه‌مێكه به‌ر له‌پایز گوڵ و گه‌لا هه‌ڵوه‌ریوه
كوانێ بزه و خه‌نده‌ی شارم،ماڵی پاشام بۆچ بێنازه
شمشاڵه‌كه‌ی خاڵه (مینه) بۆ بێ سۆز و بێ ئاوازه
كوا كۆتره باریكه‌كه‌ی جاف(ئه‌حمه‌د موختار)ی خۆشخوانم
تا بهشیعرێ بمانباته ماڵه پر نووره‌كه‌ی (خانم)
كوانێ پیاسه‌ی ئێوارانی كوڕوكاڵی كانی عاشقان
یاتریقهی شه‌ده‌لاری شاره‌زوور و لای هه‌ورامان
كوانێ نه‌شئه‌ی باخه‌كانی عه‌بابه‌یلێی بالا به‌رزم
هه‌ناره‌كان بۆچی نایكه‌ن به ئاهه‌نگ و شادی و به‌زم
كوا چی لێهات كۆری گه‌رمی ده‌مه‌و عه‌سری لای ئازیزان
كوا چریكه‌ی پر له‌سۆزی (حه‌مه قوت‌و) و ده‌نگی (خه‌زان)
ده‌پێم بڵێن بۆچی ئێستا هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م وه‌كو جاران
به‌ده‌م شنه‌ی مۆردانه‌وه پێناكه‌نێ و ماته و وێران
هه‌ر چه‌ند سه‌یری گوڵان ده‌كه‌م ته‌می خه‌مێكی گرتووه
به‌هێنده‌ی بارانی په‌ڵه فرمێسكم بۆی هه‌ڵڕشتووه
ته‌ماشاكه‌ن قهیسهریهكهی (حامید به‌گم) چه‌ند شێواوه
ده‌نگی (مه‌لا عه‌لی) نایه له‌گه‌ڵ ڕێبوارانی ئه‌و ناوه
كوا دوكانه تاقانەكهی باجی (حه‌پسه‌م) بۆچی نه‌ما
كوا رۆژانی خۆشی جه‌ژن و ساته‌كانی به‌ر سینه‌ما
كوا تام و بۆی چاییه‌كی،،چایخانه‌كه‌ی (خاڵه) كوانێ؟
(عازه‌بانی) بۆ وه‌ك جاران به‌و ناوه‌دا هه‌نگاو نانێ
داخم ناچێ بۆ دۆندرمه پر چێژهكهی لای (مهنوچهر)
یا ئهزبهریه به‌تامه‌كه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌ی باجی (ئه‌خته‌ر)
كه‌ی ئه‌م شاره پر یادگاره شه‌وق و زه‌وقی وه‌ك جارانه
نهكۆری شیعرێ، نهشانۆ، نهجێژوانی عاشقانه
نهتازه ده‌بێته‌وه به هه‌ڵه‌بجه جوانه‌كه‌ی دوێنێ
نه(عومه‌ری ره‌سام) و (هیوا) هه‌رگیز به‌خۆوه ده‌بینێ
ره‌نگی بێ ره‌نگی لێ نیشتووه روخساری مناڵانی
ته‌می حه‌سره‌ت دایپۆشیوه شه‌قام و كوچه و كۆڵانی
ئه‌و ساته پڕ به‌ئازاره هه‌رگیز بیرمان ناچێته‌وه
ئه‌وتانێ هه‌تا ئێستاش سوێ ده‌كه‌ین به برینیه‌وه.
تۆمارێکی تایبەت: بۆ مانومیدیا لەلایەن بەرێز (دلێر رەفیق) سەبارەت بە ژیاننامەی (دیار هەڵەبجەیی).