راگەیەندراوی کەجەدەکە-ئە لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٧:٣٥، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «دەقی راگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئەوروپا: تەمەنی ڕێبەر ئاپۆ کە ئەندازیاری فەلسەفەی دیموکراتی، ژینگەپارێزی و ئازادی ژنانە، لە 4ی نیساندا دەبێتە 73 ساڵ. ئێمە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژبوونێکی ئاسایی نایبینین. ڕێبەر ئاپۆ وتبووی، من زایینی سێیەمینی خۆمم ئەنجامدا....»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

دەقی راگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئەوروپا: تەمەنی ڕێبەر ئاپۆ کە ئەندازیاری فەلسەفەی دیموکراتی، ژینگەپارێزی و ئازادی ژنانە، لە 4ی نیساندا دەبێتە 73 ساڵ. ئێمە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژبوونێکی ئاسایی نایبینین. ڕێبەر ئاپۆ وتبووی، من زایینی سێیەمینی خۆمم ئەنجامدا. 4ی نیسان لەسەر بناغەی بەرخۆدان و ژیانەوەی گەلی کوردە و پێویستە ببێتە هۆی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. راستی ڕێبەر ئاپۆ لە هەمانکاتدا بە واتای راستی بەها مرۆییەکان دێت. لەبەرئەوەش ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد وەک ڕۆژێکی پیرۆز دەبینرێت و بەم شێوەیە پیرۆز دەکرێت. ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و گۆشەگیری، لە رووی مێژوویی و کۆمەڵایەتیدا بۆ زایینێکی گەورە گۆڕی. کۆمەڵگا و ژنی لەسەرنوێ هەڵسەنگاند و ڕێنماییەکی تێکۆشانی پێشکەشی تەڤگەری ئازادی کرد. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بووە ژیانەوەی ژنان و گەلان بۆ ئازادی. ئێمە ڕۆژبوونی ڕیبەر ئاپۆ وەک زایینی سروشت و ئازادی سروشت دەبینین و ڕۆژبوونی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.


سەرچاوە: ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 02-04-2022