ئەو کامێرایەی وێنەکانی کوردستانی پێ چرکا و تابلۆیەکی ئاوی ئەڵوەن
ئەو کامێرایەی وێنەکانی کوردستانی پێ چرکا و تابلۆیەکی ئاوی ئەڵوەن
جۆن سنێل (John Snell) لەدوای کۆچی دوایی ویلەم جۆن بیلی ((William John Bill باپیری وەک ڕێزێک و وەفایەک دێت سەرجەم وێنە فۆتۆگرافێکانی ویلەمی باوەگەورە دووبارە دەکیشێتەوە هەندێکی ئاوی هەندێکی بەکەرەستەی جیاواز،، وێنەی ئەڵوەنی خانەقین یەک لەو تابلۆ ئاویانەی جۆن سنێلە.
ویلەم جۆن بیل (William John Bill) لە ساڵی 1891 لە کەنەدا لەدایکبووە.
بەهۆی ئەوەی لە جەنگی میسۆپۆتامیا (Mesopotamia) توشی نەخۆشی مەلاریا دەبێت و گاریگەی زۆر لەسەر جەستەی جێ دەهێڵیت بەو هۆکارە لەساڵی 1967 کۆچی دوایی دەکات.
وێلەم جۆن لەیاداشتەکەی خۆیدا نهێنی وێنەکانی جەنگی جیهانی یەکەم یان جەنگی (Mesopotamia) ئاشکرا دەکات و دەڵیت، ساڵی 1912 لەگەشتەکەمدا بۆ وڵاتی بەریتانیا لە شاری لەندەن کامیرایەکم لە جۆری Vest Pocket Kodak (VPK) کڕی، بە 6 دۆلاری ئەمریکی کە ئەوکات کامێراکە بە قەبارەیەکی بچوکتر بەرهەم هاتبوو لەلایەن فۆتۆگرافەری بەناوبانگی ئەمریکی (George Eastman) ئەو کامیرایە تا ساڵەکانی 1935 فرۆشیارێکی هێچگار زۆری هەبووە.
جۆرج ئیستمان کۆداک (George Eastman) لە ساڵی 1854 لە نیۆرک لە ئەمریکا لە دایکبووە لەساڵی 1868 واز لە خوێند دەهێنیت وەک کارگوزاریکی کۆمپانیا بیمەی ئەمریکی کار دەکات، تا بتوانیت هاوکاری دایک و خوشکەکەی بکات.
پاشان لەساڵی 1874 لە دوای ئەوەی ناکرێت بەبەرێوەبەری بانک واز لەکارەکەی دەهێنیت و دەبێتە فۆتۆگرافەر، پاشان لەساڵی 1979 دەبێتە خاوەنی کۆمپانیایەک تایبەت بەخۆی رۆڵی فیلم کامێرا و کامیرای کۆداکی بەرهەم دەهێنێ... ویلەم جۆن بیل دەڵیت باش ئەوەی لەگەل سوپای بەریتانی بەژداریم کرد لەجەنگی یەکەمی جیهانیدا، لەو بیابانە گەرمە بە پەرجوو کامیراکەم کاری کرد هەرگیز بڕوام نەدەکرد بتوانم وێنەی ئەو جەنگەی پێ بگرم، ویلەم جۆن بیل لەتەواوی جەنگەکەدا زیاتر لە 400 وێنەی ئێراق و ناوچە گەرمەسیرەکانی کوردستانی باشووری گرتووە وەک خانەقین و قەرەتەپە و چیای هەمیرین و کەرکوک هەندێک ناوچەی تر پاش کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی و گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی تەواو وێنەکانی پاراستووە لەدوایی خۆشی جۆن سنێلی کورەزای لە پێشەنگایەکی تایبەت لە کەندا وێنەکانی باپیری بڵاودەکاتەوە هەر لەو رێگایەشەوە بە ئێمەی کوردی ناساندووە ئەوەش هەندێک لە وێنەکانی.
تێبینی: پەرجوو= معجزة
وێنەی یەکەم تابلۆکەی جۆن سنێلە
وێنەی دووەم و سێیەم کامیراو ستاندەکەی ویلەم جۆن بیلە
وێنەکانی تریش بەشێکن لەو کۆلێکشنە