فەرھاد پیرباڵ
فەرھاد پیرباڵ لە رێکەوتی 20-08-1961 لە هەولێر لە دایکبووە.
نووسەر، لێکۆڵەر، و مامۆستایەکی زانکۆی کوردە، خەڵکی باشووری کوردستانە و لە ھەولێر دادەنیشێت.
ژیان فەرھاد پیرباڵ ساڵی ١٩٨٤ زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواوکردووە،[٣] ھەمان ساڵ چووەتە ڕیزی یەکێتیی نووسەرانی شاخەوە، ھەر لە ناو یەکێتی نووسەرانی شاخیش یەکەم کتێبی چاپ کردووە، کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی «ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم» بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازیی نەکات چووەتە ئێران، ھەشت مانگ لەوێ ماوەتەوە، دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکوومەتی فەڕەنسا کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا چووەتە فەڕەنسا.
پیرباڵ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٤ گەڕاوەتەوە کوردستان، ھەفتەیەک دوای تەواوکردنی دکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری «مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی» لە ساڵی ١٩٩٤ لە زانکۆی سەلاحەدین دامەزراوە.
فەرھاد زۆرجار ڕەخنەی لەتێنەگەیشتنی کورد ھەبووە لەبەرامبەر کارەکانی، لە بەرنامەی کەوانەی سوور لە کەناڵی ڕووداو وتی، «قەرەج شێتەکانی خۆیان فڕێنادەن، بەڵام ئەنگۆ ئەمنتان فڕێدایە».[٨][٩] لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩، فەرھاد پیرباڵ ئاگری بەردایە ماڵی وەفایی،[١٠] کە دەزگایەکی کتێبە، لەسەر قسەی خۆی ئەم کارەی کردووە لەبەرئەوەی مافی بەرھەمەکانی پێنەدراوە. بەھۆی ئەم کارەیەوە دەستگیرکرا و دواتر لەدادگا ئازادکرا و لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، داوای لێبووردنی لە دەزگاکە کرد.
دواى ئەوەى لەساڵی ٢٠١٧ەوە لە زانکۆ دەرکرابوو، بەپێی فەرمانێکى ئەنجومەنى وەزیران لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دووبارە لە زانکۆی سەڵاحەدین دامەزرێندرایەوە.
ژیانی خێزانی
فەرھاد پیرباڵ سەرەتا لەگەڵ تەرزە جاف ھاوسەرگیری کرد، لەگەڵ ئەودا کچ و کوڕێکیان بوو بەناوەکانی ڕۆدان و تنۆک. دواتر لە تەرزە جیابوویەوە.
لە ساڵی ٢٠١٦ ھاوسەرگیری دووەمی لەگەڵ ئالا دڵشاد کرد، کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی حەیاتە. ھەر لە ھەمان ساڵدا، لەگەڵ ئالا جیابوونەوە.
پیشە و چالاکی
پیرباڵ کاتێک کە لە دانمارک و ئەڵمانیا بووە سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەب بووە، ھەروەھا وەکوو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆرێک لە گۆڤارەکانی وەکوو: خەرمانە و نودەم لە ستۆکھۆڵم، یەکگرتن و دەروازە لە دانمارک، ھیوا لە پاریس، ھەروەھا گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکوو: دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە، لە ١٩٩٤ کە ھاتووەتەوە کوردستان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەرپرسی لاپەڕە بووە، لە «گۆڤاری وەرگێڕان» سەرنووسەر بووە کە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەردەچوو، ھەروەھا لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە.
بەرھەمەکان
چیڕۆک و ڕۆمان
- پەتاتەخۆرەکان (کۆمەڵەچیرۆک)
- مولازم تەحسین و شتی تریش
- حەوت وێنەی ڕووتی ژنی جەنابی وەزیر (ڕۆمان)
- سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا (ڕۆمان)
- منداڵباز. (ڕۆمان)
- پیاوێکی شەپقە ڕەشی پاڵتۆ ڕەشی پێڵاو شین
- عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری
- ھوتێل ئەورووپا
- حیکایەتەکانی باوکم (ڕۆمان)
- قەبرێکی سێگۆشە. (ڕۆمان)
- زمانی حەیزەران
- زێڕی ناو زبڵ
- ڕەئیش ڕەمەزانەکان.
- زار و مارەکان
- چیم دی؟
- ئەو کتێبانەى ژیانیان گۆڕیم
- شانۆنامە
- ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم.
- کۆمەڵگای مەدەنی
- بەیانی باش ئەی غەریبی
- باوک (وەرگێڕان)
- سۆزانییە بەڕێزەکە (وەرگێڕان)
- نووسەرێکی گێل
- حەشیشەکێشەکان
- ئەو پیاوەى تەنیا لەکاتى خەودا دنیاى پێ جوان بوو
لێکۆڵینەوە
- دیوارێک لە هەولێر کە لەلایەن فەرهاد پیرباڵەوە وێنەی لەسەر کێشراوە.
- وێنەی کورد لە ئەرشیفی کوردناسەکاندا
- کورد لە دیدی ڕۆژھەڵات ناسەکانەوە
- چەند نامەیەکی فەڕەنسی
- دەستپێکی سەرھەڵدانی پەخشانی کوردی
- سەرچاوەکانی کوردناسی
- ژەنەراڵ شەریف پاشا
- ئینجیل لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا.
- کرۆنۆلۆجیای کوردستان
- ڕێبازە ئەدەبییەکان. چاپی یەکەم: ٢٠٠٤ چاپی دووەم: ٢٠٠٦
- ئاڵای کوردستان
- کرۆنۆلۆجیاى هەولێر لە کۆنەوە تا ١٩٥٨
- کرۆنۆلۆجیاى کوردستان ٦٢٥پ.ز - ١٩٣٢ز
- مێژووى شانۆ لە ئەدەبیاتى کوردی
- وێستگەکانى تازەبوونەوەى شیعری تورکی
- ڕۆژنامەگەریی کوردیی بە زمانى فەڕەنسی
شیعر
- پەناھەندەی ژمارە ٣٣٣٣٣
- من پیاوێکی عەنتیکەم
- گوڵبژێرێک لە شیعرەکانی ژاک پریڤێر (وەرگێڕان)
- جیاوازییەکانى من و نێوان شێت
- پێنج کتێب و نیو
- خەوننامەی فەرهاد پیرباڵ
- بەڵێ، من عاشقی فڕوغی فڕوغزادم (ئەزموونى شیعری)
- قورئان، داپیرەگەورەى کتێبان
فیلم
- حەوت کەم یەک
- بیر