داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عێراقچێتی وەک بەدیلی کوردایەتی

هونەر تۆفیق

287512329 .jpg

لەسەرەتای بیری سیاسیەوە لەهەرێمی کوردستاندا ، دوو بۆچوونی سیاسی هەیە .

یەکێکیان ڕێبازێکی ناکامڵە بەناوی کوردایەتیەوە ، نوێنەرایەتی ڕەوتی قەومی دەکات .

ئەوی دیکەیان سەر بە ڕیالیزمی سیاسی یە و پێکهاتەیەکە لەچەپ و بەرەی نیشتمانی . وەکو تانە لەلایەن دەستەی کوردایەتیەوە ناوی عێراقچیەکانی لێ نراوە .

لە ترۆپکی کوردایەتیدا کە دوا قۆناغەکەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بوو ، بەهۆی زاڵبوونی کوردایەتیەوە ، عێراقچیەکان بەتەواوی لەناو بەرەی کوردایەتیدا توانەوە و کۆتاییان بەخۆیان هێنا .

لەدوای شکستی ڕیفراندۆمەوە ، هێشتاکە نە بەرەی کوردایەتی پێداچوونەوەی بە سیاسەت و عەقڵ و ڕێبازەکەدا کردۆتەوە ، نە بەهۆی ئەو توانەوەی عێراقچیەکانەوە لەناو کوردایەتیدا توانای خۆ دەرخستنەوەیان هەیە .

لەماوەی سەدساڵی ڕابردوودا عەقڵی سیاسی کوردی لە ڕواڵەتدا ئۆتۆنۆمی خواز و لە ئامانجدا دەوڵەتخوازبووە . دەوڵەت لە هزری ئینسانی سیاسی کورددا خەون و نەخشەیەکە بەبێ باسکردنی ئەندازەسازیەکەی .

جیوگرافیای کورد هەڵکەوتەکەی landlocked داخراوە . بەڵام نەخشەی خەونەکەی ئەندازەی بەسەر دوو دەریادا کراوەیە .


درێژەی بابەت