فواد یاسین (فوادە ڕەش)

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٤:٠٥، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
302914.jpg

فواد یاسین پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان و بەرپرسی رێکخراوی کوردستان سۆڵیدارێتی بووە و هاوکارێکی بەردەوامی شۆڕشی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان بووە.

فواد یاسین، لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا لە سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنییش هەر لەو شارە تەواو کردووەو یاریزانێکی ناسراوی تۆپی پێ بووە.

لە سەرەتای شۆڕشەوە لە ساڵی ١٩٧٧ دا چۆتە ریزی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوەو دواتر لە شاخەوە دەچێتە دەرەوەی وڵات و لە سوید نیشتەجێ دەبێت.

لە دوای راپەڕین دەگەڕێتەوە کوردستان و رێکخراوی " سۆڵیدارێتی" دادەمەزرێنێت کە رێکخراوێکی تایبەت بوو بە مین هەڵگرتنەوەو، ئەو رێکخراوە رۆڵی دیاری هەبووە لە پاککردنەوەی زۆر ناوچەی پارێزگای سلێمانی لە مین، هەروەها لەو دەمەوە هاوشانی ئەو کارە کە تازە کۆمپیتەر هاتبووە کوردستان، گەنجانی فێری کۆمپیتەر دەکردو هەموو ئەم کارانەشی وەک خۆبەخشێک دەکرد.

لەسەرەتای دروستبوونی رۆژنامەی ئاوێنە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لە رێگای بەخشینی چەند کۆپیتەرێکەوە کۆمەکی رۆژنامەی ئاوێنەی کرد.

لە چالاکی و بەخشین بەردەوام بوو، دوای ئەوەی رۆژئاوای کوردستان ئازاد کرا، ئەم وەک خۆبەخشێک هەموو هێزو توانای خۆی گواستەوە بۆ خزمەتی رۆژئاواو لە رێگای رێکخراوی خێرخوازی چەند ناوەندێکی فێرکردنی کۆمپیتەری کردەوە.

فواد یاسین، لە دوای چوونی بۆ دەرەوەی وڵات وەک کەسێکی نیشتمانی کاری بۆ کورد دەکرد و دووربوو لە حیزبایەتییەوەو، تا دوا ساتەکانی ژیانی بەو شێوەیە درێژەی بە خەباتی مرۆڤ دۆستی خۆی دەدا.

لە دامەزراندنی کۆمپانیای وشە و بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشداربووە، هەرچەندە هاوڕێی زۆرنزیکی کاک نەوشیروان بوو بەڵام هەرگیز دەستبەرداری ڕۆحەیاخی و ڕەخن گرانەکەی نەبوو.

فوادە ڕەش زۆری بەخشی و زۆر کاریکرد،کە لەدوای خۆی ناوی وەک هێمای بەخشین و کوردبوون و مرۆڤبوون و خەبات لەپێناوی چاکەی گشتی هەردەمێنێتەوە و ڕێنوێنی چاکەخوازان دەبێت.

فوئاد یاسین ( فوادە ڕەش ) کەسایەتی دیارو و چالاک و ئازادییخواز لە شارباژێڕ نزیک گوندی دێرێ بەکارەساتێکی نادیار و گووماناوی گیانی لە دەستدا.

سەرچاوە: تەواوی ڕاگەیاندنەکان

331804 296481527045988 1262722675 o.jpg