محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٤٩، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د شێخه‌ ، له‌ناو خه‌ڵكی و ناوەندی هونه‌ری به‌ ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ) ناسراوه‌ ، هونه‌رمه‌ند له‌خانه‌واده‌یه‌كی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار له‌ ساڵی (1933) له‌یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ دێرینه‌كانی شاری '''هه‌ولێر'''...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د شێخه‌ ، له‌ناو خه‌ڵكی و ناوەندی هونه‌ری به‌ ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ) ناسراوه‌ ، هونه‌رمه‌ند له‌خانه‌واده‌یه‌كی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار له‌ ساڵی (1933) له‌یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێر گه‌ڕه‌كی ( ته‌عجیل ) كۆڵانی ( سه‌عدون ئاوا) لەدایکبووە.

هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی له‌ساڵی 1944ه‌وه‌ ده‌ستی به‌گۆرانی وتن كردوه‌ و ئاوازو هۆنراوه‌ی زۆرێك له‌ گۆرانییه‌كانیشی خۆیی دایناون، جگه‌ له‌ زمانی كوردی به‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركیش گۆرانی وتوه‌.


ڕۆژی دوشەممە رێکەوتی 20-06-2022 مردنی محەمەد ئەربیلی، هونەرمەند و گۆرانبێژی ناسراوی هەرێمی کوردستان لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری هەولێر راگەیەنرا، پارێزگاری هەولێریش رایگەیاند، هه‌ولێر و کوردستان، ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره‌ی هونه‌رییان له‌ده‌ستدا."




سەرچاوە: خەندان