ئەحمەد خواجە

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١١:٥٨، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئەحمەد خواجە ناوی تەواوی ئەحمەد خواجە کوڕی عەزیز کوڕی عوسمان ئاغای ئەردەڵان یە' لە ٦ی تەممووزی ١٩٠٣ لە دایکبووە. سەرەتا لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی و دوایی لە قوتابخانە میر یەکان دا خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە. ساڵی ١٩٢٢ کە '''شێخ مەحموودی...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ئەحمەد خواجە ناوی تەواوی ئەحمەد خواجە کوڕی عەزیز کوڕی عوسمان ئاغای ئەردەڵان یە' لە ٦ی تەممووزی ١٩٠٣ لە دایکبووە.

سەرەتا لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی و دوایی لە قوتابخانە میر یەکان دا خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە.

ساڵی ١٩٢٢ کە شێخ مەحموودی حەفید لە هیندستانەوە گەڕایەوە بۆ سلێمانی و حکومەتی پێک هێنا ئەحمەد خواجەی کرد بە گەنجینەوانی خۆی، لە شۆڕشەکەی شێخی نەمردا بەشداریکردووە، چەندین جار شێخ مەحموودی حەفید نامەی پێدا ناردووە بۆ کاربەدەستانی ئێران و کونسوڵی ڕووسیا لەوێ.

کاتێک ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرچوو بوو بە سەرنووسەری، لەو کاتە دا هەر ئەم پیاوە بیری لە دەرکردنی (پوول)ێک بۆ حکومەتی کوردستان کردووەتەوە کە شێخ لەتیفی دان ساز نەخشەی کێشاوە.

لە ٤ی ئازاری ١٩٩٧ لە بەغدا کۆچی دوایی کرد و لە سلێمانی لە گردی سەیوان بە خاک سپێررا.