ئاسایشی نەتەوەیی کورد و خاکی کوردستان
نووسینیڵ محەمەد باقی سەعید
وتەی نووسەر:
کاتی خۆی لەساڵەکانی ٢٠٠٤ دا و بەدواوە دەستمکرد بەنووسینەوەی کتێبی (ئاسایشی نەتەوەیی کورد . ) کە کەلەو کاتانەدا بەرەی کوردستانی ، لەکاردابوو چالاكبوو و کۆکبوون ماڵێ کورد یەک بوو به‌وهۆیه‌وه. فیدڕاڵیەت بەدەست هات . دوای ئەوە من دەربارەی ڕیفڕاندۆم وهەنگاو بۆ سەربەخۆیی کوردستان بۆچوونم هه‌بوو له‌كتێبی (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كورد و خاكی كوردستان ) له‌ساڵی 2009 دا وه‌ك زانیاری جێگیرم كرد . کەمافێکی نەتەوەییەو کەس ناتوانێت پشتگوێی بخات هەردێتەدی ، هەنگاوی دوای فیدراڵی . پێم باشتر ئه‌وه‌یه نەتەوەی کورد بە حوکمی کۆنفیدڕاڵی شاد ببێت . کە دوا هەنگاوه به‌ره‌و سەربەخۆیی کوردستان. هەر کاتیێک کۆنفیدڕاڵی بەدەست هێنرا هێشتا مانای دو ده‌وڵه‌ت تیە ، وەک چێک وسلۆڤاکیا. ، مانای ئەوەیە کەکورد له‌ماڵی خۆیدا شەراکەتی ڕاستی بەدەست هێناوە . لێرەدا دو ڕێگە لە بەردەم کوردا هەیە . یەکەم : لە عێراقدا دودەوڵەت ، لە چوارچێوەی عێراقدا دێتەدی . ئەوسا کورد سەربەستەو بۆی هەیە له‌و چوار چێوه‌دا وەک دەوڵەتێكی سەربەخۆ حوكمڕانی بكات. کەی ویستی جیاببێتەوە بەئارەزووی خۆیەتی . ڕێگەی دوەمیش : ئەگەر ئێمە بە قەناعەتەوە بۆ بەرژەوەندی عێراق ودەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ وەک دو دەوڵەتی هاوسێی باش و هاوسه‌نگ به‌یه‌كه‌وه بێ‌گرفت بژین و باشتره . وه‌ك لەشیوەی یەکێتی ئەوروپا بمێنینەوە كهژمارهیك ده‌وڵه‌تن به‌رژه‌وه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه باشتر ه بۆیان .سه‌ربه‌ستن ئێمه‌یش وه‌ك ئه‌وان وکەی ویستمان وقەناعەتمانکرد بهباشترمان زانی ماڵی خۆمان جیابکەینەوە ، وەک بەریتانیا کە لەم دواییەدا وایان بەباش زانیوە لەیەکێتی جیاببنەوە ،.له‌سه‌ر ئه‌وبنه‌ما ڕاستیانه . كه‌ی به‌باشمان زانی ئەو هەنگاوە دەنێین . ئێمە کە بڕیاری گشتپرسیمان دا. تائەمڕۆ نەمان توانیوە لۆبی کوردی چاڵاک لە ناو گەڵان و دەوڵەتاندا دروستبکەین و کتێب و بڵاوکراوە . دەربارەی كێشه‌و ئاواتی نەتەوەی کورد‌و مێژوو جوگرافیای خاكی کوردستان بڵاو بکەینەوە جیهان تێبگەیەنین . ئەبووایە کەسانی بێلایەن و شارەزا هاوبەش بکرێن لەچالاکی ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمدا . بەپێویستی نەتەوەیی ئەزانین کەماڵی کورد یەکبێت و تەبابین بەرژەوەندی بەرزی نەتەوەیی لە سەرو هەموو بەرژەوەندی ترەوە بێت . كه‌مه‌رجی بنه‌ڕه‌تیه بۆبهدهستهێنان كورد تائه‌مڕۆ نه‌یتوانیوه كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی گشتگیر بگرێت كه‌گرنگه . تاكه نوێنه‌ری كورد بێت له‌جیهاندا . نەتەوەی کورد کە لە شه‌ست ملیۆن زیاترە ، دابەشکراوین و بندەستین بێبەشێن ماف خوراوین . بێبه‌شكراوین لە سه‌روه‌ری و مافی چارەی خۆ نووسین . به‌هۆیانه‌وه ڕۆژانه به‌ده‌ها تاوان له‌دژمان ئه‌نجام ئه‌درێت . ئەم هەنگاوانە به‌ومه‌رجانه ولەڕێی په‌یوه‌ندی ودانووسان لەیەک گەیشتنەوە و له‌ڕێی دیپلۆماسیه‌وه ئەبێت و دێتهدیت