داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کامل حەسەن بەسیر کامل حەسەن بەسیر لە بنەماڵەیەکی کوردی فەیلی لە گەڕەکی (سیراجەدین لە باب شێخ ) لە بەغدا لە ساڵی 1933 لەدایکبووە.

66587oard01.jpg

لە ساڵانی یەکەمی ژیانیەوە بە هۆی نەخۆشی ئاوڵەوە لە بینین بێ بەش بووە .

لە 15-09-1943 قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (هاشمیەی ئەهلی) تەواو کردووە خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی لە قوتابخانەی (جەعفەریەی ئەهلی) تەواوکردووە.

لە ساڵی 1953-1954 لە تاقیکردنەوەی بەکەلۆریدا یەکەمی قۆناغی ناوەندی هەموو ئێراق بووە.

لە ساڵی 1957-1958 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بە پلەی نایاب لە کۆلێژی ئاداب و زانست بەشی زمانی عەرەبی بە دەستهێناوە.

لەساڵی 1966 زەمالە خوێندنی بەدەستهێناوە بۆ خویندنی ماستەر لە زانکۆی لەندەن بەشی ( رۆژهەڵاتی و ئەفریقایی) بەڵام بەهۆی کۆچی دوایی باوکی ژیان دەرفەتی ئەوەی پێنەدا لەوێ بخوێنیت.

لە 27-10-1966 بڕوانەی ماستەر لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە و تێزەکەی لە ژێر ناونیشانی (نامەکانی ئیمامی عەلی لێکۆڵینەوەیەکی وێژەیی و ڕەحنەیی)بووە.

لە ساڵی 1975 بڕوانەی دکتۆرا لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی قاهیرە بەدەستهێناوە تێزەکەی بە دوو بەش لە ژێر ناونیشانی( خوازەی قورئانی و رێبازەکانی لێکۆڵینەوەی- لێکۆڵینەوەیەکی ڕەوانبێژی و رەخنەیی) نووسیووە.


درێژەی بابەت