سینەما دڵشاد

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢١:٢١، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک سینەما دڵشاد لەساڵی (1965) لە شەقامی کاوەی شاری '''سلێمانی''' و لەسەر رووبەری (1258م2) دەست بەدروستکردنی کراوەو لە رۆژی 11-11-1968 دا کراوەتەوە. بەڵێندەرەکەی وەستا قادر رەسوڵ مەحمود بووە.<ref></ref> هەڵبەت یەکێک لە یادگارییە زیندووەکانی سلێ...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
276151359.jpg

سینەما دڵشاد لەساڵی (1965) لە شەقامی کاوەی شاری سلێمانی و لەسەر رووبەری (1258م2) دەست بەدروستکردنی کراوەو لە رۆژی 11-11-1968 دا کراوەتەوە. بەڵێندەرەکەی وەستا قادر رەسوڵ مەحمود بووە.ھەڵەی ژێدەرەکان: Invalid <ref> tag; refs with no name must have content هەڵبەت یەکێک لە یادگارییە زیندووەکانی سلێمانی ، ئەو تابلۆیەی ناوی سینەما دڵشادە، تابلۆکە بە تەکنیکێکی زۆر هونەریی نووسرابوو.

کە لە خوارەوەی "جادەی کاوە"وە دەهاتی تابلۆکە بە ئینگلیزی نووسرابوو: سینەما دڵشاد، کاتێک دەگەیشتیتە بەرامبەری بە کوردی نووسرا بوو، کە لێی تێدەپەڕ لە سەرەوە سەیرت دەکرد، بە عەرەبی نووسرابوو.

واتا تابلۆکە بە گوزارشتی ئەمڕۆ بە "3D-سێ دووریی" نووسرا بوو.. هەمیشە جێگەی سەرنجی ڕێبوارانی شەقامی کاوە بوو.

زۆر شتێکی جوان و نوێ بو بؤ ئەوسەردەمە ئەو تابلۆیە خاڵە حەمە فەرەج دروستیکردبوو ، سینەما دڵشاد موڵکی خۆالێخۆش بو حاجی ساڵح قاسم باوکی حاکم ئەحمەد و کاکە حەمە و ئاغا دکتور بەرهەم کوڕی حاکم ئەحمەدە دڵشاد کوڕی کاکە حەمەیە سینەماکە بەناوی دڵشادە ناونراوە.

سەرچاوە: کامەران عومەر سەریع و هاوڕی باخەوان