سینەما دڵشاد
سینەما دڵشاد لەساڵی (1965) لە شەقامی کاوەی شاری سلێمانی و لەسەر رووبەری (1258م2) دەست بەدروستکردنی کراوەو لە رۆژی 11-11-1968 دا کراوەتەوە. بەڵێندەرەکەی وەستا قادر رەسوڵ مەحمود بووە.[١]
هەڵبەت یەکێک لە یادگارییە زیندووەکانی سلێمانی ، ئەو تابلۆیەی ناوی سینەما دڵشادە، تابلۆکە بە تەکنیکێکی زۆر هونەریی نووسرابوو.
کە لە خوارەوەی "جادەی کاوە"وە دەهاتی تابلۆکە بە ئینگلیزی نووسرابوو: سینەما دڵشاد، کاتێک دەگەیشتیتە بەرامبەری بە کوردی نووسرا بوو، کە لێی تێدەپەڕ لە سەرەوە سەیرت دەکرد، بە عەرەبی نووسرابوو.
واتا تابلۆکە بە گوزارشتی ئەمڕۆ بە "3D-سێ دووریی" نووسرا بوو.. هەمیشە جێگەی سەرنجی ڕێبوارانی شەقامی کاوە بوو.
زۆر شتێکی جوان و نوێ بو بؤ ئەوسەردەمە ئەو تابلۆیە خاڵە حەمە فەرەج دروستیکردبوو ، سینەما دڵشاد موڵکی خۆالێخۆش بو حاجی ساڵح قاسم باوکی حاکم ئەحمەد و کاکە حەمە و ئاغا دکتور بەرهەم کوڕی حاکم ئەحمەدە دڵشاد کوڕی کاکە حەمەیە سینەماکە بەناوی دڵشادە ناونراوە.[٢]