پەڵەی داوە (پەڵەدان)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

پەڵەی تەواو: تەڕبوونی زەوی بەبارانی پاییز، بەڕادەیەک چەندی لێ هەڵکەندرێ هەر تەڕ بێت.

پەڵەدان: بارانی نیوەی پاییز بەقوڵایی نزیکەی (١٥ سم) زەوی تەڕکردووەو بتوانرێ نەمامی تیا بنێژرێ، دەوترێ پەڵەی داوە.

پەڵەی قەبر: باران ئەوەندە باریوە بگاتە ناو گۆڕ، دەغڵ تێر باران بووە.

پەڵەی گاسن: باران ئەوەندە باری بێت، دەمی گاسنەکە خۆڵی وشک هەڵ نەداتەوە.

پەڵەی یەعقوب ئاغایی: گەر وڵاخ دوای باران بارین جێ سمەکانی لەسەر زەوی پڕ ئاو بوون، مانای وایە پەڵەی داوە.