رەهبەر جلال و رۆژ رەهبەری کچی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٢:٠٦، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
215435.jpg

رەهبەر جەلال و رۆژ رەهبەری کچی

رەهبەر جەلال حەمەد مامەش

لەساڵی 1953 لەشاری کۆیە لە دایکبووە.

قوتابخانەی ناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە.

ساڵی 1970 لەگەڵ هەندێک لاوانی شاری کۆیە، تیپی شانۆگەری (کەکۆن) دادەمەزرێنێت. پاشان دەچیتە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەشی نیگارکێشان لەبەغدا.

رۆژی 11 ئایاری ساڵی 1974 بەغدا جێ دەهێڵی و دەچێتە ریزی شۆڕش، لەوێش لەبەرێوەبەرایەتی راگەیاندن کاردەکات.

لەساڵی 1977 دا لەبەشی جموجۆڵی هونەری شاری هه‌ولێر دا بەپشکنەری رێبەری وانە هونەرییەکانی قوتابخانەکانی هەولێر دادەمەزرێ.

ساڵی 1977 پێشانگای یەکەمی خۆی نیشان دا.

ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی لقی هەولێر بوو.