داڕێژە:ههڵبژاردهی یهكهم
١. ئەمڕۆ نوێنەرانی تورکیا،فەنلاند و سوێد، لە ژێر ئیشڕافی سکرتێری گشتی ناتۆ، لە سەر ئەوانەی خوارەوە ڕێک کەوتن.
٢- ناتۆ هاوپەیمانییەکە لە سەر پرێنسیپی بەرگری هاوبەش و ئەمنییەتی لێک دانەبڕاو، و هەر وەها نرخی هاوبەش داندراوە. تورکیا، فەنلاند و سوێد پێبەندبوونی خۆیان بەو پرێنسیپ و نرخانە دادەگرنەوە کە لە پەیماننامەی واشنگتن دا هاتووە.
٣.یەک لە عونسورە کلیلییەکانی پەیمانی ناتۆ بریتییە لە هاوپێوەندی پتەو و هاوکاری لە شەڕ بە دژی تێڕۆریزم، لەهەموو شێوە و دەرکەوتنەکانیدا، کە هەڕەشەیەکی ڕاستەخۆیە بۆ سەر ئەمنییەتی نەتەوەیی هاوپەیمانان و هەر وەها ئاشتی و ئەمنییەتی نێونەتەوەیی.
٤-فەنلاند و سوێد، وەک هاوپەیمانی چاوەڕوانکراوی ناتۆ ، پشتیوانی تەواوی خۆیان دەردەبڕن بۆ تۆرکیا بەدژی هەڕەشەگەل بۆ سەر ئەمنییەتی نەتەوەیی تورکیا. لەو پێوەندییە دا، فەنلاند و سوێد پشتگیری ناکەن لە یەپەگە/پەیەدە، و ئەو ڕێکخراوەیەی لە تورکیا وەک فەتۆ باسی لێوە دەکرێ.