داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

بە "حەسەن زیرەک" بوون،ڕەنجی فەرهادی گەرەکە

حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک

نووسین و توێژینەوە: هۆمەر نۆریاوی

شمشاڵێک..مرد

ئاوازەکانی چوونە سەر مەزارەکەی

کە سەیریان کرد:

لق و پۆپی دارتووەکان

بوونەتە"خاوکەر"ی سەوز و

باڵندەکانیش بە گوڵی

دارئەرخەوان!

(شمشاڵ،شێرکۆ بێکەس،ل499)

وشەی بەرایی:

کورد،نەتەوەیەکی هەستپاکژ و زووباوەڕە و هەست و نەست بەسەر ئاوەز و ئەقڵیدا زاڵە،هەر لەم سۆنگەیشەوە بەدرێژایی دیرۆک زەرەرمەند بووە. بۆ ماوەیەک دەچێت یەک لە ئەستووندەکە سەرەکییەکانی موزیک و گۆرانی کوردی،"حەسەن زیرەک"بووەتە پرسێکی سەرەکی نێو کۆڕ و کۆمەڵانی خەڵک و بگرە کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردی و لە نێو چەقی پرسەکەدایە و لە بن نسێی ئەم گەورە هونەرمەنەدا هەر یەکە و بە جۆرێک لە مەیدان و گۆڕەپانەکەدا ئامانجەکەی خۆی بەرەوپێشەوە پاڵ پێوە دەنێت. بەڵام گەلێک ڕوون و خویایە ویژدانە بێدارەکان هەردەم لە مەیدانەکەدا ئامادەنە و کەسیش ناتوانێت تۆسقاڵێک لە سەنگ و قورسایی ئەم هونەرمەندە ڕاستینەیە کەم بکاتەوە چونکە بە شایەتی خودی مۆسیقا و گۆرانیی ئێستای کوردی،هێشتاکە زۆرینە هەر لەبەری هونەرە واڵاکەی حەسەن زیرەک دەخواتەوە.


درێژەی بابەت