داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

سەبارەت بە گوتاری دژ بە توندوتیژی لە ئێستادا نووسینی: شارا تاهیر

308863824 .jpg

ساتی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و ستەمکاری ساتێک نییە بە هێڵێکی ڕاست و دروست و پڕ هارمۆنیدا بڕوات بەڵکو خودی پرۆسەی داماڵینی هەر ڕژمێکی ستەمکار سروشتێکی بێ ڕیتم و تەواو بێ نەزمی هەیە.

وەکچۆنیش خودی ئەم پرۆسەیە بە هەموو بێ ڕیتمی بێ نەزمییەکەوە دەرئەنجامی هێزێکی ئەفسونی، یان شۆکێکی سروشتی یاخود دانوستانی نێوان هێزی چەوساوە و هێزی چەوسێنەر نییە بە مانا فانونیەکەی. بەڵکو بە گژداچوونەوەی داگیرکاری و ستەمکاری بۆ خوی پرۆسەیەکی مێژوویی درێژ خایە نە دەتوانین خاڵی دەستپێکردن و تەقینەوەکەی بزانین وە نەدەشتوانین کۆتاییەکەی دەستنیشان بکەین و بزانین بەرەوە کوێمان دەبات و ئامانجەکانی لە کوێدا دەگرسێتەوە. بەو مانایەی کە خودی بەرەنگاربوونەوەکە بە یەکگەشتن و پێکدادانی هەژمون و جەبەروتی دوو هێزە لە یەک کاتدا کە تەواو جیاوازن لە یەکتری و بە دوو هێڵێ دژ بەیەک و جودا لە یەك دەڕۆن.

ئەم ساتەوەختی بەرکەوتنەیش بە بێ توندوتیژی و لێکەوتەکانی توندوتیژی گەر کارێکی مەحاڵ نەبێت ئەوا ئەستەمە. واتە خودی بەریەکەوتنەکە زادەی توندوتیژییەکی ئەزەلیە کە هێزی سەردەستە بە پرۆسەیەکی دوورودرێژ و لە رێی میکانیزمە سایکۆلۆژی و دەروونیەکانی چەوسانەوە، سەرکوتکردن، داپڵۆسین، کوشتن و بڕین خزانویەتیە ژیر پێست و ناو ڕۆح کەسی ‌ژ‌ێر دەستە و چەوساوە.

درێژەی بابەت